riklam

چوارقوڕنه‌.. ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ له‌بواری جێبه‌جێكردندان

kurdistani 06:52 PM - 2014-07-22
به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌ وه‌ستابوون

به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌ وه‌ستابوون

به‌بڕی 818 ملیۆن دینارو له‌سه‌ر بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان، پڕۆژه‌ی دوو سایدكردن و دروستكردنی دوو باخچه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی رۆژهه‌ڵاتی چوارقوڕنه‌ له‌ بواری جێبه‌جێكردندان.

محه‌مه‌د دڵشاد ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك كه‌وتبوونه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتبوه‌وه‌و به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌، وه‌ستابوون، یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ش پرۆژه‌ی دروستكردنی رێگایه‌كی دوو سایده‌ كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه‌یه‌، پڕۆژه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ شه‌قامێكی دوو سایدی 30 مه‌تری و دوو باخچه‌ به‌ درێژیی 350 مه‌ترو پانی 30 مه‌تر، له‌ سه‌ره‌تاشدا ئاو بۆ هه‌ردوو باخچه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی بیر دابینكراوه‌.

وتیشی: بودجه‌ی ته‌رخانكراوی پرۆژه‌كه‌ 818 ملیۆن و 53 هه‌زارو 641 دیناره‌و له‌سه‌ر بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان بۆ ساڵی 2013 و ماوه‌ی پڕۆژه‌كه‌ش 250 رۆژه‌.

ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ شاره‌وانی چوارقوڕنه‌ له‌ به‌رنامه‌و پلانی كاركردنیدا گرنگیداوه‌ به‌ دروستكردنی رێگای دوو سایدو فراوانكردنی ڕێگاكانی تر، به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو شاردا.

PUKmedia  بێستون ئیبراهیم و ئاوات عوسمان  -  رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket