riklam

تاوانبارێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر سزا ده‌درێت

kurdistani 06:49 PM - 2014-07-22
سزای سێ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا درا

سزای سێ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا درا

ئه‌مڕۆ 22-7-2014 له‌ لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركووك-گه‌رمیان به‌ پێی مادده‌ی  14 بڕگه‌ی 2، بڕیاری سێ ساڵ سزای زیندانی بۆ تاوانبارێكی مادده‌ هۆشبه‌ر ده‌ركرا.

عوسمان عه‌بدولكه‌ریم به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای‌ ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی كه‌لاری سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه‌ تاوانبارێك به‌ ناوی (ح ق ع) له‌ سنووری قه‌زای كه‌لار به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا، دۆسێكه‌ی‌ خرایه‌ به‌رده‌م دادوه‌ر.

وتیشی:  دوای‌ چه‌ندین دانیشتنی دادگا و خستنه‌ڕووی ته‌واوی به‌ڵگه‌كان و دانپیادانانی تاوانباری ناوبراو، سه‌ره‌نجام رۆژی 20-7-2014،  له‌ لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركووك/گه‌رمیان به‌ پێی مادده‌ی 14 بڕگه‌ی 2 بڕیاری سێ ساڵ سزای زیندانی بۆ تاوانباره‌كه‌ ده‌ركرا.

رونشیكرده‌وه‌: دواتر به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی سزاكه‌ی ره‌وانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی كراوه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket