riklam

دیانا.. كه‌می خزمه‌تگوزاری هاووڵاتیانی هێنایه‌ سه‌ر شه‌قام

kurdistani 06:16 PM - 2014-07-22
داوای خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن

داوای خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن

كه‌مێك پێش ئێستا، هاووڵاتیانی دانیشتووی شاره‌دێی مه‌جید ئاوای سه‌ربه‌ ناحیه‌ی دیاناو گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌تایبه‌ت كاره‌با خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو رێگای سه‌ره‌كی نێوان سۆران – مێرگه‌سۆریان داخست.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شوێنی خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: خۆپیشانده‌ران هۆكاری خۆپیشاندانه‌كه‌یان و داخستنی رێگای سه‌ره‌كی سۆران- مێرگه‌سۆر بۆ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ده‌گێڕنه‌وه‌ به‌تایبه‌ت نه‌بوونی كاره‌با، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا كاره‌بای نیشتمانی له‌ ناوچه‌ به‌به‌راود به‌ ساڵانی رابردوو زۆر كه‌مبۆته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزی گه‌رمایه‌دا كه‌ پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتۆته‌ 45 پله‌و بێ كاره‌بایش هاووڵاتیانی ئه‌و ناچه‌یه‌ی هه‌راسان كردوه‌، بۆیه‌ له‌ئێستادا رێگای سه‌ره‌كی سۆران – مێرگه‌سۆریان داخستووه‌و داوا له‌ به‌رپرسان ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان بكه‌ن و كاتی پێدانی كاره‌بای نیشتمانیان بۆ زیاد بكه‌ن، ئه‌و كات رێگه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی ئیداری ناوچه‌یه‌كه‌ به‌ده‌م هاووڵاتیانی خۆپیشانده‌ره‌وه‌ نه‌چووه‌ تاگوێ له‌ داواكارییه‌كانیان بگرێ، هاووڵاتیانیش به‌رده‌وامن له‌ خۆپیشاندان.


PUKmedia ئیسماعیل شه‌مزینی –سۆران


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket