riklam

شه‌ربه‌تی مێووژ و ره‌مه‌زان

kurdistani 06:14 PM - 2014-07-22
له‌م مانگه‌دا به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كڕیاره‌كان زیاد ده‌كه‌ن

له‌م مانگه‌دا به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كڕیاره‌كان زیاد ده‌كه‌ن

هه‌موو كات بازاڕ جێگایه‌ك بووه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێداویستییه‌كانمان، به‌ڵام له‌ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا بازاڕ قه‌ره‌باڵغییه‌كی زیاتری پێوه‌ دیاره‌، ئه‌ویش له‌ به‌ده‌ستهێنانی زیاتری ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ بۆ به‌ربانگ رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه‌.

یه‌كێك له‌و دوكانانه‌ی له‌م مانگه‌دا زۆرترین كڕیاری هه‌یه‌، دوكانی شه‌ربه‌ت فرۆشی مێووژی سروشتییه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ خاوه‌نی دوكانێكی شه‌ربه‌ت فرۆش به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌م مانگه‌دا به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كڕیاره‌كانمان زیاد ده‌كه‌ن.
وتیشی: ئه‌و مێووژه‌ی ده‌یكه‌ین به‌ شه‌ربه‌ت به‌رهه‌می ناوخۆی كوردستانی خۆمانه‌و له‌ سه‌رگه‌ڵو به‌رهه‌می ده‌هێنن.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ هاووڵاتیه‌ك كه‌ بۆ سه‌ره‌ی شه‌ربه‌تی مێووژ وه‌ستابوو پێیڕاگه‌یاندین: ئێمه‌ دوای ئه‌وه‌ی رۆژێك له‌ به‌یانییه‌وه‌ تا كاتی به‌ربانگ بێبه‌شین له‌ هه‌موو جۆره‌ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك، به‌م شه‌ربه‌ته‌ فێنكایی به‌ ناخماندا ده‌كه‌ین و وه‌ك پێویستییه‌كی گرنگی سه‌ر سفره‌ی به‌ربانگمانی لێهاتووه‌.
هاووڵاتیه‌كی تریش وتی: ئێواران پێش ئه‌وه‌ی بڕۆمه‌وه‌، ماڵه‌وه‌ ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن شه‌ربه‌ته‌كه‌ت بیرنه‌چێت.

PUKmedia   ئه‌ژین قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket