riklam

لاوانی سلێمانی هاوكاری توشبووانی شێرپه‌نجه‌ ده‌كه‌ن

kurdistani 05:42 PM - 2014-07-22
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا سوپاسی ئه‌و كاره‌ مرۆییه‌ی كرد

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا سوپاسی ئه‌و كاره‌ مرۆییه‌ی كرد

رێكخراوی (لاو دۆست) له‌ پێناو هاوكاریكردنی توشبووان به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نچه‌، كۆمه‌كی كه‌مپینی هاوكاری رێكخراوه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێته‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا.

گۆران حه‌سه‌ن به‌رپرسی رێكخراوه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: توانیومانه‌ بڕی 15 ملیۆن دینارو دوو هه‌زارو 100 دۆلار به‌ شێوه‌ی سندوقی هاوكاری له‌ رێگه‌ی كه‌مپینه‌كه‌مانه‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژانی مانگی ره‌مه‌زاندا بۆ هاوكاریكردنی نه‌خۆشانی شێرپه‌نچه‌ له‌ شاری سلێمانی كۆكرایه‌وه‌، له‌ رێگه‌ی چه‌كه‌وه‌ بگه‌یه‌نینه‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا.

لای خۆشیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا سوپاسی ئه‌و كاره‌ مرۆییه‌ی كرد كه‌ رێكخراوی لاو دۆست ئه‌نجامیداوه‌ بۆ هاوكاریكردنی نه‌خۆشانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا.

PUKmedia  هه‌ڵۆ جه‌لال

3441172272014_02.jpg

4041172272014_01.jpg

4641172272014_03.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket