riklam

گه‌ڕان به‌دوای سێ راوچیه‌كه‌ی شاخی پیره‌مه‌گرون به‌رده‌وامه‌

kurdistani 05:06 PM - 2014-07-22
گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه‌

گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه‌

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 22-7-2014 له‌ شاخی پیره‌مه‌گرون روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ له‌ نێوان سێ راوچی و مه‌فره‌زه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پیره‌مه‌گرون روویدا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پیره‌مه‌گرون به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ شاخی پیره‌مه‌گرون له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینی مه‌فره‌زه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پیره‌مه‌گرون به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی راوده‌كه‌ن له‌ شاخی پیره‌مه‌گرون، دوای گه‌ڕانێكی زۆر له‌ نزیك سه‌یرانگای زێوێ سێ راوچیان بینیوه‌و ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ خۆیان راده‌ستی مه‌فره‌زه‌كه‌ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان روبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌و ته‌قه‌یان لێكردوون و دواتر هه‌ڵهاتوون.

وتیشی: تائێستا ئه‌و سێ راوچیه‌ ده‌ستگیرنه‌كراون و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ ئێستادا مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پیره‌مه‌گرون داوایانكردووه‌ كه‌ مه‌فره‌زه‌ی تریان بۆ زیادبكرێت، هه‌روه‌ها پۆلیسی ناوخۆو دادوه‌ریش له‌و رووداوه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌.

PUKmedia  شاڵاو ئه‌حمه‌د - دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket