riklam

نەتەوەیەكگرتوەكان: گەڕانەوەی مام جەلال خۆشحاڵی كردین

kurdistani 04:17 PM - 2014-07-22
میلادینۆڤ بەخێرهاتنەوەی مام جەلال دەكات

میلادینۆڤ بەخێرهاتنەوەی مام جەلال دەكات

نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان لەعیراق لەبروسكەیەكدا بەخێرهاتنەوەی سەرۆك تاڵەبانی دەكات بۆ خاكی نیشتمان و  هیوای تەندروستی باشی بۆ دەخوازێت.

نیكۆلای میلادینۆڤ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعیراق لەبروسكەیەكدا بۆ گەڕانەوەی مام جەلال رایگەیاندوە: گەڕانەوەت بۆ خاكی نیشتمان باوەڕی تەواومان پێدەدات بۆ روبەڕووبونەوەی ئاستەنگەكان كە لەئێستادا عیراق بەبارودۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت.

میدلادینۆڤ راشیگەیاندوە: ئەمڕۆ زیاتر لەهەموو كاتێكی رابردوو عیراق پێویستی بەكەسانی وەك تۆ هەیە بۆ روبەڕووبونەوەی ئاستەنگەكان و نزیكخستنەوەی جیاوازی نێوان پێكهاتەكان، بەهەمان ئەو سوربونەی كە لەماوەی ساڵای رابردودا بەڕێزتان ئەنجامتاندەدا.

نوێنەری نەتەوەیەكگروەكان تەئكید لەسەر ئەوەشدەكاتەوە كە پێویستە كوتلە سیاسیەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەكۆبوونەوەی سبەینێدا بێ دواخستن هەنگاو بنێن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ كە شوێنی سەرۆك تاڵەبانی دەگرێتەوە.

باسی لەوەشكردوە: لەكاتێكدا كە بەشێكی وڵات لەژێر دەسەڵاتی گروپە تیرۆریستیەكاندایەو زیاتر لەمیلۆنێك هاووڵاتی عیراقی ئاوارەبوون لەماڵ و حاڵی خۆیان پێویستە سەركردە سیاسیەكان لەپێناو بەرژەوەندی سەرجەم پێكهاتەو گەلی عیراقدا كۆببنەوە.

 PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket