riklam

جوتیاران مانده‌گرن

kurdistani 04:12 PM - 2014-07-22
به‌هۆی چه‌ند گرفتێك له‌وه‌رگرتنی دانه‌وێڵه‌ مانیانگرت

به‌هۆی چه‌ند گرفتێك له‌وه‌رگرتنی دانه‌وێڵه‌ مانیانگرت

به‌هۆی بوونی چه‌ند گرفت و ئاسته‌نگێك له‌ وه‌رگرتنی دانه‌وێڵه‌دا، ژماره‌یه‌ك له‌و جوتیارانه‌ی كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی گه‌نمه‌كانیانن، ئه‌مڕۆ 22-7-2014 له‌ به‌رده‌م سایلۆی سلێمانی خۆپیشاندانێكیان سازكردو بۆ ماوه‌یه‌ك هاتوچۆیان له‌ رێگه‌ی سه‌ره‌كی سلێمانی - راپه‌ڕین راگرت.

جوتیاران ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هۆكاری ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نزیكی ئه‌و ماوه‌یه‌كی كه‌ وه‌ك دوایین واده‌ بۆ وه‌رگرتنی گه‌نم دانراوه‌ كه‌ 25ی ئه‌م مانگه‌یه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ جوتیاران ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه‌ له‌ چاوه‌ڕوانیدان گه‌نمه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ لێ وه‌ربگیرێت، به‌ڵام پێیان راگه‌یندراوه‌ كه‌ له‌ پاش ئه‌و واده‌یه‌ وه‌رگرتنی گه‌نم راده‌گیرێت.

هه‌روه‌ها هۆكارێكی تری خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ په‌ككه‌وتنی كاره‌كانیان، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ پاش ده‌وامی ره‌سمی كاره‌كانیان رایی ده‌كرد له‌ به‌رامبه‌ردا بڕێك پاره‌یان پێده‌درا، به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌و پاره‌یه‌یان بۆ خه‌رج ناكرێت و فه‌رمانبه‌رانیش ئاماده‌نین چه‌ند سه‌عاتێك دوای ته‌واوبوونی ده‌وام كاربكه‌ن.

له‌ باره‌ی گرفته‌كانیانه‌وه‌ جوتیاران داوایان له‌ لێپرسراوانی په‌یوه‌ندیدار كرد كه‌ بێن به‌ده‌نگیانه‌وه‌و چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ وه‌رگرتنی گه‌نمدا دروستبووه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا جه‌مال ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی پێویست و كۆتایی هاتنی ئه‌و واده‌یه‌ی كه‌ وه‌ك دواین واده‌ بۆ وه‌رگرتنی گه‌نم دیاریكراوه‌، ناتوانن هه‌موو ئه‌و بڕه‌گه‌نمانه‌ وه‌ربگرن، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین بڕی گه‌نم له‌ جوتیاران وه‌ربگرن.

PUKmedia  تایبه‌ت

611162272014_IMG_8337.jpg

1211162272014_IMG_8326.jpg

1811162272014_IMG_8335.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket