riklam

قائیمقامی سلێمانی ئاماده‌كارییه‌كانی جه‌ژن ده‌خاته‌ڕوو

kurdistani 04:03 PM - 2014-07-22
دانانی تیمی ته‌ندروستی له‌شوێنه‌ گشتی و گه‌شتیارییه‌كاندا

دانانی تیمی ته‌ندروستی له‌شوێنه‌ گشتی و گه‌شتیارییه‌كاندا

به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ پێشوازیكردن له‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شاری سلێمانی، ئه‌مڕۆ 22-7-2014 له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقام و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی (ئاسایشی سلێمانی، به‌رگری شارستانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزرار، شاره‌وانی سلێمانی، چاودێری بازرگانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی) كۆبوه‌وه‌و باسیان له‌ گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوانه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ بگیرێته‌به‌ر له‌ پێشكه‌شكردنی كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان و گه‌شتیاران.

دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كرێت بۆ پێشوازیكردن له‌ رۆژانی پێش جه‌ژن و رۆژانی جه‌ژن، كه‌ له‌و رۆژانه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتی به‌ مه‌به‌ستی كڕینی پێداویستییه‌كانیان روو له‌ بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن و به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی كڕیاران هه‌ندێك شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانی هاتوچۆی ئوتۆمبێلی تێدا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.

قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژندا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان چاودێرییه‌كی وردی شوێنه‌ گشتییه‌كان و هه‌موو چێشتخانه‌و رێستۆرانته‌كان ده‌كه‌ن، كه‌ پێویسته‌ كراوه‌ بن و هه‌روه‌ها رێگری ده‌كرێت له‌ فرۆشتنی ته‌قه‌مه‌نی و یارییه‌ ئاگرینه‌كان، له‌گه‌ڵ دانانی تیمی ته‌ندروستی له‌ شوێنه‌ گشتی و گه‌شتیارییه‌كاندا.

له‌ كۆتاییشدا رایگه‌یاند كه‌ لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی له‌ پێناو پاراستنی هاووڵاتیان و ئارامی شاری سلێمانی رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر.

PUKmedia  تایبه‌ت

422162272014_DSC_00061-660x330.jpg

472162272014_DSC_0038.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket