riklam

رێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌رێم و ئوردون مۆرده‌كرێت

kurdistani 03:12 PM - 2014-07-22
باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئوردون له‌بواری خوێندنی باڵا كرا

باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئوردون له‌بواری خوێندنی باڵا كرا

ئه‌مڕۆ 22-7-2014 د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازیكرد له‌ فائز خوری كۆنسوڵی گشتی ئوردون له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌ دیدارێكدا وێڕای پیرۆزبایی و به‌خێرهاتنه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ وڵات، باس له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئوردون له‌ بواری خوێندنی باڵا كرا، له‌وڕووه‌شه‌وه‌ كونسوڵی ئوردون پێشنیاری مۆركردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێكگه‌یشتن كرد بۆ بواره‌كانی خوێندنی باڵا، له‌ به‌رامبه‌ردا د.یوسف گۆران پێشنیاره‌كه‌ی به‌گرنگ داناو به‌ڵێنی دا كاری جددی له‌سه‌ر بكات.

پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئوردون به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی به‌شێكی تری گفتوگۆكانی ئه‌و دیداره‌ی پێكهێنا، له‌و بواره‌شدا وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌گرنگییه‌وه‌ باسی له‌ سیاسه‌تی میانڕه‌وانه‌ی ئوردون كرد له‌ ناوچه‌كه‌، هه‌روه‌ك هیواشی خواست كه‌ بتوانێت رۆڵی فراوانتر بگێڕێت له‌ به‌هێزكردنی هێزه‌ میانڕه‌و و لیبراڵه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و عیراق به‌تایبه‌تی.

PUKmedia  راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket