riklam

ئاگرین دوو سرودی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

kurdistani 02:40 PM - 2014-07-22
 دوو گۆرانی پێشكه‌ش به‌ كوردستان و پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

دوو گۆرانی پێشكه‌ش به‌ كوردستان و پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

هونه‌رمه‌ند ئاگرین یه‌كێكه‌ له‌و گه‌نجه‌ ده‌نگ خۆشانه‌ی كه‌ له‌ چه‌ند ساڵی رابردودا توانیویه‌تی خزمه‌ت به‌ هونه‌ری كوردی بكات و سه‌ره‌تاش به‌ گۆرانی خانمی گوڵفرۆش ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌مان ناسی ، له‌ تازه‌ترین كاریشیدا ئاگرین دوو گۆرانی پێشكه‌ش به‌ كوردستان و پێشمه‌رگه‌ كرد.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia  زیاتر دواو وتی:  وه‌ك هه‌ستكردنم به‌ به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به‌و دۆخه‌ی كه‌ ئێستا ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێپه‌ا ده‌بێت و وه‌ك ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزو خۆشه‌ویستم بۆ برا پێشمه‌رگه‌كان دوو به‌رهه‌می تازه‌ی خۆمم بڵاو كرده‌وه‌ به‌ناوه‌كانی (من كوڕی شیرینی شاخم) و (بۆ پێشه‌وه‌)ن.

وتیشی: هۆنراوه‌ی هه‌ردوو كاره‌كه‌م هی شاعیر (هه‌ردی محه‌مه‌د)ه‌ و ئاوازه‌كانیشی خۆم دامناون و گۆرانی (بۆ پێشه‌وه‌) ش كاری كلیپی له‌لایه‌ن (توانا تاریق )ه‌ وه‌ بۆ كراوه‌ و ده‌كه‌وێته‌ به‌ردیدی بینه‌ران و هیواردارم به‌م دوو كاره‌م توانیبێتم له‌ ئاست گه‌وره‌یی ناوی پیرۆزی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ دابم و به‌دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت.

PUKmedia ئاری مسته‌فا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket