riklam

لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ كه‌یسی بدێوی كۆتایی دێت

kurdistani 07:20 PM - 2014-07-21
لێكۆڵینه‌كان كۆتاییان هاتووه‌

لێكۆڵینه‌كان كۆتاییان هاتووه‌

وته‌بێژی ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق رایگه‌یاند: كه‌ دادگای ناوه‌ندی رۆژی 23 ی ئه‌م مانگه‌ی وه‌ك دواین واده‌ی دیاریكردوه‌ بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ كه‌یسی محه‌مه‌د بدێوی رۆژنامه‌نووس.

 عه‌بدولستار بریقدار وته‌بێژی ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ 21-7-2014، رایگه‌یاند: دادگای تاوانه‌كانی ناوه‌ندی 23 ئه‌م مانگه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌ كه‌یسی كوشتنی محه‌مه‌د بدێوی ته‌واو ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی لێكۆڵینه‌كان دادگایكردنی ئه‌و كه‌یسه‌ ماوه‌یه‌ك دواخرا.

ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عیراق رایگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ كه‌یسی كوشتنی محه‌مه‌د بدێوی كۆتایی پێهاتووه‌و جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌یسی تۆمه‌تبار به‌ مادده‌ی 406 ی یاسای سزادانی عیراقی كه‌یسه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی ناوه‌ندی كراوه‌.

    
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket