riklam

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق پشكی كورده‌و كاندیده‌ عه‌ره‌به‌كان سه‌ركه‌وتوو نابن

kurdistani 01:25 PM - 2014-07-21
هه‌ركه‌سێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌ خۆی كاندید بكات سه‌ركه‌وتوو نابێت

هه‌ركه‌سێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌ خۆی كاندید بكات سه‌ركه‌وتوو نابێت

بڕیاره‌ رۆژی 23-7-2014 دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت و سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرێت هه‌رچه‌نده‌ له‌ئێستادا زیاتر له‌ كاندیدێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌، په‌رله‌مانتارێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌ عیراقیه‌كان نه‌بێت ئه‌وا پرۆسه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو نابێت.


د.شێركۆ مه‌نگوڕی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق بۆ PUKmedia وتی: بڕیاره‌ له‌ دانیشتنی داهاتوی په‌رله‌مانی عیراق دا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت.


راشیگه‌یاند: پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق پشكی لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردییه‌كانه‌و له‌ ئێستاشدا له‌ كاندیدێك زیاتر هه‌یه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار.


وتیشی: كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ خۆ كاندید كردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌بووه‌ كه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌پێی یاسا به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌گه‌ر نا له‌ بنه‌ڕه‌تدا رێككه‌وتن هه‌یه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌ عیراقییه‌كان كه‌ ئه‌و پۆسته‌ بۆ كورد بێت، هه‌روه‌ك چۆن پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بۆ عه‌ره‌به‌ سوننه‌كان و پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بۆ شیعه‌ عه‌ره‌به‌كان و پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بۆ كورد، بوون هه‌ر چه‌نده‌ ده‌نگدانیش له‌باره‌یه‌وه‌ كرا به‌ڵام پێشتر رێككه‌وتن له‌ نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بوو.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌ ئێستادا له‌ كاندیدێك زیاتر هه‌یه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌ نێویشیاندا چه‌ند كاندیدێكی عه‌ره‌ب، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌ عیراقیه‌كان خۆی كاندید بكات سه‌ركه‌وتوو نابێت وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنیش له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌ عیراقیه‌كان نه‌بێت ئه‌وه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌ركه‌وتوو نابێت.


PUKmedia   هۆزران رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket