riklam

هوڵه‌ندا.. وه‌فدێكی په‌یه‌ده‌ و كه‌جه‌كه‌ خۆشحاڵی خۆیان ده‌بڕی به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال

kurdistani 12:55 PM - 2014-07-21
میوانان سوپاسی ئه‌وپێشوازییه‌ گه‌رمه‌یان كرد

میوانان سوپاسی ئه‌وپێشوازییه‌ گه‌رمه‌یان كرد

به‌بۆنه‌ی باشتربوونی ته‌ندروستی و گه‌رِانه‌وه‌ی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق و سكرتێری گشتی (ی،ن،ك) بۆ خاكی وڵات، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری 20-7-2014 وه‌فدێكی هاوبه‌ش له‌هه‌ڤاڵانی په‌یه‌ده‌ و كه‌جه‌كه‌ سه‌ردانی بیرۆی كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای (ی.ن.ك)یان كرد له‌شاری لاهای.

 پاش پێشوازیه‌كی گه‌رم له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان شاخه‌وان سه‌عید به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌ره‌وه‌وه‌ی یه‌كێتی و به‌رِێز فارس به‌رپرسی به‌شی رێكخستنی
كۆمیته‌و ته‌مۆخه‌ڵه‌ف ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌نیشتمانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ مه‌له‌فی رۆژئاوا، وه‌فدی ناوبراو پیرۆزبایی وخۆشحاڵی خۆیان ده‌ربرِی به‌بۆنه‌ی باشتربوونی ته‌ندروستی هه‌ڤاڵی خۆشه‌ویستی خه‌ڵك مامی مه‌زن و گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌خامه‌تیانی به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هیواو ژیان پێناسه‌كرد .

له‌كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا میوانان سوپاسی ئه‌وپێشوازییه‌ گه‌رمه‌یان كرد كه‌لێیان كرا.

شایه‌نی باسه‌ وه‌فدی ناوبراو پێكهاتبوون له‌ فواد عومه‌ر به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه‌ و ئایدن باتمان وحه‌سه‌ن جه‌زیری، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هۆڵه‌ندای كه‌جه‌كه‌و شیروان حه‌سه‌ن له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌وروپای په‌یه‌ده‌ .


PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket