riklam

ئاسانكاری بۆ پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ شه‌هیدان ده‌كرێت

kurdistani 03:53 PM - 2014-07-20
هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام كرده‌وه‌

هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام كرده‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ئه‌مڕۆ 20-7-2014 مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی هاوڕێی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانیان كردو له‌لایه‌ن رێباز محه‌مه‌د وه‌زیری دارایی و ئابووری پێشوازیكران.

له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئه‌و پرسانه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ ئێستادا هه‌نوكه‌یین بۆ خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌تایبه‌تی دۆسیه‌ی نه‌خۆشی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پێی راگه‌یاند كه‌ له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر دۆسیه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت و تێچووی نه‌خۆشی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان خه‌رجبكرێت، هه‌روه‌ك پرسی خه‌رجكردنی تێچووی خوێندنی كوڕو كچی شه‌هیدان كه‌ له‌ ئێستادا زۆر دواكه‌وتووه‌.

پرسی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان لایه‌نێكی تری دیداره‌كه‌ی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و وه‌فدی هاوڕێی بوو له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی كه‌ پێویسته‌ ئاسانكاری دارایی بۆ بكرێت.

له‌ به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری دارایی و ئابووری ئاماده‌كاری خۆی بۆ هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ له‌به‌رچاوگرتنی باری دارایی ئێستای كوردستان ئه‌و باره‌ گرانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌ستۆی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدایه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان نیشاندا.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام كرده‌وه‌ بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.

PUKmedia  فوئاد عوسمان

5052152072014_IMG_7766.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket