riklam

فه‌ره‌نسا.. فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌ بێ ده‌وڵه‌ته‌كان به‌ڕێوه‌چوو

kurdistani 09:29 AM - 2014-07-20
 بۆ زیاتر ناساندنی دۆزی كورد به‌ میلله‌تانی جیهان

بۆ زیاتر ناساندنی دۆزی كورد به‌ میلله‌تانی جیهان

‌له‌ چوارچێوه‌ی درێژه‌دان به‌ كارو چالاكیه‌كانی سه‌نته‌ری فه‌ره‌نسی- كوردی بۆ زانست و كلتوور له‌ پاریس (KESCC Paris) وه‌ بۆ زیاتر ناساندنی دۆزی كورد به‌ میلله‌تانی جیهان رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌27 و 28 حوزه‌یرانی 2014 سه‌نته‌ری (KESCC) به‌شداریكرد له‌ فێستیڤاڵی باسك بۆ نه‌ته‌وه‌ بێ ده‌وڵه‌ته‌كان له‌ شاری بایون له‌ باشوری رۆژئاوای فه‌ره‌نسا.

‌ئه‌و فێستیڤاڵه‌ چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری له‌ خۆگرت تێیدا میوزیك و نمایشكرنی فلكلۆری.
 به‌رنامه‌ی دێبای ئه‌مساڵ دوو ته‌وه‌ری له‌ خۆ گرتبوو: 

‌یه‌كه‌میان/ خه‌بات و رۆڵی ژنان لای میلله‌تانی بێ ده‌وڵه‌ت، ژنانی كوردستان و ژنانی كابیل (ئه‌مازیغ) وه‌ك نموونه‌.

‌دووه‌میان/ ژیانی میلله‌ته‌ چه‌وساوه‌كان و كۆلۆنیالیزم

‌له‌ هه‌ردوو ته‌وه‌ره‌كه‌دا خوێندكاری دكتۆرا له‌ سۆسیۆلۆجیا مه‌سعود شه‌ریفی به‌ ناوی (KESCC ) باسێكی تێروته‌سه‌لی پێشكه‌شكرد كه‌ به‌شێكه‌ له‌ تێزی دكتۆراكه‌ی.
 له‌ باسه‌كه‌یدا ناوبراو تیشكی خسته‌ سه‌ر رۆڵ و خه‌باتی ژنان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بۆ ئازادی و ماڤی چاره‌ی خۆنوسین.

‌شایه‌نی باسه‌ بڕیاربوو وه‌فدێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ئه‌و فێستیڤاڵه‌ بكات، به‌ڵام به‌هۆی سازدانی چه‌ند چالاكیه‌كی سیاسی دیپلۆماسی و كلتوری و سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار بۆ پاریس له‌ هه‌مانكاتدا نه‌توانرا ئه‌و به‌شداریه‌ له‌و فێستیڤاڵه‌ گرنگه‌ به‌و جۆره‌بێت كه‌ به‌رنامه‌ی بۆ دانرابوو.


PUKmedia پاریس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket