riklam

لیژنه‌ی ژنان به‌دواداچون بۆ كه‌یسی ژن و مناڵه‌ كوژراوه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كات

kurdistani 09:40 AM - 2014-07-17
سه‌ردانی ماڵی ژن و منداڵه‌ كوژراوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی هاوكاری شاری هه‌ولێریان كرد

سه‌ردانی ماڵی ژن و منداڵه‌ كوژراوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی هاوكاری شاری هه‌ولێریان كرد

سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 15-7-2014 لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ژنان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه‌و كه‌ژاڵ هادی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و بێستون فایه‌ق ئه‌ندامی لیژنه‌ سه‌ردانی ماڵی ژن و منداڵه‌ كوژراوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی هاوكاری شاری هه‌ولێریان كرد.

له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مان كه‌ژاڵ هادی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ی لیژنه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ كه‌سوكاری ژن و منداڵه‌ كوژراوه‌كه‌ سه‌ردانی لیژنه‌ی مافه‌كانی ژنانیان له‌په‌رله‌مانی كوردستان كرد بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سوكاری كوژراوه‌كان گومانیان له‌و كرده‌وه‌یه‌ كردووه‌ به‌وه‌ی ئه‌و روداوه‌ ده‌ستێكی تری له‌پشته‌وه‌یه‌، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ روداوه‌كه‌ لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ژنان به‌ئاماده‌بوونی پۆلسی هه‌ولێر وبنكه‌ی پۆلیسی بنه‌سڵاوه‌ سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌یان كرد.

 وتیشی: له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ تاوانباره‌كه‌یان هێنرایه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌و تاوانباره‌كه‌ له‌زاری خۆیه‌وه‌ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ تا كۆتایی بگێڕێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: دوای لێكۆڵینه‌وه‌ تاوانباره‌كه‌ دانی به‌وه‌دانا كه‌ خۆی ئه‌و كاره‌ی كردووه‌و ده‌ستی كه‌سی له‌پشته‌وه‌ نه‌بووه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket