riklam

كۆیه‌.. حه‌وزێكی به‌ردینی ده‌دۆزرێته‌وه‌

kurdistani 02:29 PM - 2014-07-13
ئه‌م به‌رده‌ وه‌ك حه‌وزی ئاو به‌كارهاتووه‌و بۆ ئاژه‌ڵداری

ئه‌م به‌رده‌ وه‌ك حه‌وزی ئاو به‌كارهاتووه‌و بۆ ئاژه‌ڵداری

ئه‌مڕۆ 13-7-2014 فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه‌ به‌ردێكی مێژویی دۆزیه‌وه‌ كه‌ به‌پێی بۆچونه‌كان ته‌مه‌نی ئه‌و به‌رده‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 1300 ساڵ پێش ئێستا.

سه‌ركه‌وت سۆفی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه‌ به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: به‌پێی بۆچونه‌كان له‌ كۆندا ئه‌م به‌رده‌ وه‌ك حه‌وزی ئاو به‌كارهاتووه‌و بۆ ئاژه‌ڵداری، هه‌روه‌ها هه‌ندێك بۆچون پێیانوایه‌ كه‌ له‌ كاتی شۆردنی مردوودا ئاوی ناو ئه‌و حه‌وزه‌یان به‌كارهێناوه‌.

وتیشی: ئێمه‌ مۆزه‌خانه‌یه‌كی بچووكمان له‌ناو فه‌رمانگه‌كه‌ماندا هه‌یه‌، به‌ڵام له‌به‌ر گه‌وره‌یی به‌رده‌كه‌ ناتوانین له‌ مۆزه‌خانه‌كه‌دا دایبنێین، بۆیه‌ له‌ به‌رده‌م  قشره‌ی كۆیه‌ دامانناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران پێی ئاشنابن.

PUKmedia كاردۆ محه‌مه‌د – كۆیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket