riklam

ئامێرێك بۆ نابینایان به‌رهه‌م هێنرا

kurdistani 08:59 AM - 2014-07-13
ئامێره‌كه‌ نوسراوه‌كان سكان ده‌كات‌و دواتر ده‌یخوێنێته‌وه‌

ئامێره‌كه‌ نوسراوه‌كان سكان ده‌كات‌و دواتر ده‌یخوێنێته‌وه‌

ده‌زگایه‌كی ئه‌مریكی ئامێرێك بۆ نابینایان دروستده‌كات، كه‌ به‌هۆی ئه‌و ئامێره‌وه‌ نابینایان ده‌توانن نوسراوی سه‌ر كاغه‌ز‌و لاپه‌ڕه‌ی دیجیتاڵی بخوێنه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا بڵاویكرده‌وه‌، پسپۆڕانی ده‌زگای ته‌كنه‌لۆژیای ماساچوستی ئه‌مریكا، له‌ داهێنانێكی نوێدا ئامێرێكیان بۆ نابینایان به‌هه‌رمهێناوه‌، كه‌ وه‌ك مستیله‌یه‌ك وایه‌و له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ناینایان ده‌توانن، نوسراوی سه‌ر په‌ڕتوك‌و ده‌رمان‌و مینۆی ریستۆرانته‌كان، بخوێننه‌وه‌.

ئامێره‌كه‌ ناوی (FingerReader)ه‌و به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراوه‌، ده‌توانێت نوسراوی سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی دیجیتاڵیش به‌ده‌نگێكی به‌رز بخوێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی كامێرایه‌كی پچوكه‌وه‌ كه‌له‌سه‌ر ئامێره‌كه‌ دانراوه‌و نوسراوه‌كان سكان ده‌كات‌و دواتر ده‌یخوێنێته‌وه‌، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیایانه‌ش ده‌بێته‌ هاوكارێكی باش بۆ نابینایان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و رێگه‌یه‌وه‌ سه‌رجه‌م نوسراوه‌كانی بخوێننه‌وه‌.


PUKmedia له‌ ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket