به‌هۆی بێكارییه‌وه گه‌نجان روو له كافتریاكان ده‌كه‌ن
kurdistani 06:10 PM - 2014-07-10كۆبوونه‌وه‌ی لاوان له كافتریا كار له‌سه‌ر ده‌روونیان ده‌كات
گه‌نجانی كۆیه چۆن له هاوین كاته‌كانیان به‌سه‌رده‌به‌ن؟ رۆژانه چۆن كاته‌كانیان دابه‌شكردووه؟ هه‌رچه‌نده رێكخراوه‌كانی سه‌باره‌ت به لاوان له كۆیه زۆرن به‌ڵام ئایا رێكخراوه‌كان كه‌مته‌رخه‌من یان لاوان؟ ئایا حكومه‌ت چی كردووه بۆ گه‌نج؟
كردنه‌وه‌ی كافتریا له كۆیه زیادیكردووه
هاوكار ره‌ندی خانی سكرتێری رێكخراوی رێنوێنی لاوانی كوردستان به PUKmedia ی رایگه‌یاند: رێكخراوه‌كه‌مان تایبه‌ته به كۆكردنه‌وه‌ی لاوان و كردنه‌وه‌ی خول و سیمینار، به‌ڵام لاوان كه‌مته‌رخه‌من له به‌ده‌نگه‌وه‌هاتمان بۆ چالاكییه‌كان.
وتیشی: له ئێستادا سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌كین كه تایبه‌ته به ده‌ستكه‌وتنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی سنوره‌كه‌مان و كردنه‌وه‌ی خول به شێوه‌ی پێشكه‌وتوو، به‌ڵام لاوانمان له‌ڕووی به‌شداریكردنه‌وه رێژه‌یان كه‌مه.
بێكاری وایكردووه روو له كافتریا بكه‌ن
كردار رۆسته‌م گه‌نجێكی تازه‌پێگه‌یشتووه، رایگه‌یاند: زۆربه‌ی كاته‌كانم له كافتریا به‌ڕێده‌كه‌م، هه‌رچه‌نده چه‌ندین خولیش ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام به‌شداری ناكه‌م.
به‌هۆی ئاواره‌وه هه‌لی كار كه‌میكردووه
كه‌یوان محه‌مه‌د رایده‌گه‌یه‌نێت كه دوو ساڵه په‌یمانگای ته‌كنیكی ته‌واوكردووه، به‌ڵام تائیستا دانه‌مه‌زراوه.
وتیشی: چه‌ندین كارم كردووه به‌ڵام به‌هۆی به‌لێشاو هاتنی ئاواره‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان كاری كردووه‌ته‌سه‌ر كاره‌كانیان، چونكه ئه‌وان به نرخیكی كه‌متر كارده‌كه‌ن، بۆیه هه‌لی كاركردن كه‌مبووه‌ته‌وه‌و زیاتر له كافتریاكان كات ده‌به‌مه‌سه‌ر.
كۆبوونه‌وه‌ی لاوان له كافتریا كار له‌سه‌ر ده‌روونیان ده‌كات
شه‌یدا ئه‌حمه‌د توێژه‌ری ده‌روونی رایده‌گه‌یه‌نێت كه كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م لاوانه جگه له‌ڕووی ته‌ندروستی به‌هۆی دوكه‌ڵی جگه‌ره‌و نێرگه‌له زیانی ده‌بێت بۆ ته‌ندروستیان، له‌ڕووی ده‌روونیشه‌وه واده‌كات گه‌نجێكی خه‌مۆكی لێده‌ربچێت كه دواجار ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت به‌گشتی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا.
پێویسته حكومه‌ت پلانی هه‌بێت
عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته حكومه‌ت له رێگای كه‌رتی تایبه‌ت و دابینكردنی هه‌لی كار گه‌نجان كۆبكاته‌وه، چونكه دامه‌زراندنی زۆر ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی هه‌رێم له‌ڕووی به‌رهه‌مهێنان و كه‌می كه‌رتی ناوخۆ، بۆیه پێویسته حكومه‌ت ژورێك بكاته‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئاگاداری ئه‌م گه‌نجانه بكاته‌وه كه شاره‌زاییان هه‌یه له بواری كاركردن و هاوكاریان بێت و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینبكات، به‌مشێوه‌یه هه‌م گه‌نج سوودمه‌ند ده‌بێت و هه‌م هه‌رێمه‌كه‌مان پێشده‌كه‌وێت له كه‌رتی ناوخۆ.
PUKmedia كاردۆ محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27