riklam

خاوەنی 15 ئەنفالەو بەجلی پێشمەرگایەتیەوە چوە بەرەی جەنگ

kurdistani 05:34 PM - 2014-07-08
دەڵێ دەبێت هەموان لەبەرانبەر دوژمنان بەكدەنگن بن

دەڵێ دەبێت هەموان لەبەرانبەر دوژمنان بەكدەنگن بن

حاجی فەهیم گەرمیانی كە تەنها خۆی لەكارەساتی ئەنفال بەتەنها رزگاری بووەو زیاتر لە 15 ئەندامی خێزانەكەی ئەنفالكراون دەچێتە بەرەكانی جەنگ لە ناحیەی جەلەولا.

حاجی فەهیم بۆ PUKmediaی رونكردەوە: چونم بۆ جەلەولا ئەركێكی نیشتمانی گەورەیە، بۆ تۆڵەكردنەوەی ئەو چەندین ساڵەی كە ستەم و غەدرمان لێكراوە، بۆیە داواكارم هەموان هاودەنگ و یەكدەنگبن بەرانبەر دوژمنانی كورد.
 
وتیشی: تا دوا قەترەی خوێن ئامادەم بەرگری لەهەر بستێك خاكی كوردستان بكەم لەهەر پارچەیەكی كوردستان، ئەوەش گەورەترین شانازی ژیانم بووەو لەو رێگەیەشەوە چەندین شەهیدو قوربانیمان داوە.
 
حاجی فەهیم ژنێكی ناسراوی سنوری گەرمیانەو بەردەوام لەهەر بۆنەو كارەسات و روداوێكدا هەڵوێستی تایبەتی خۆی هەبووەو ئەمجارەشیان وەكو جارانی پێشوو جلی پێشمەرگایەتی لەبەركردوەو ئامادەی خۆی بۆروبەڕووبونەوەی دوژمنانی خاكی كوردستان دەربڕیوە.

PUKmedia سامان یاروەیس – گەرمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket