riklam

هه‌ڵه‌ی خۆت توشی هاككردنت ده‌كات

kurdistani 04:19 PM - 2014-06-07
هاككه‌ران له‌ 6 مانگدا زیاتر له‌ 120 هه‌زار نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌ڵه‌یان پێگه‌یشتووه‌

هاككه‌ران له‌ 6 مانگدا زیاتر له‌ 120 هه‌زار نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌ڵه‌یان پێگه‌یشتووه‌

هه‌موومان كه‌ ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنین ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ تووشی هاككردن بین، جا له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێت یان كردنه‌وه‌ی هه‌ر تۆڕێكی تر.
به‌ چه‌ند رێگه‌یه‌ك مه‌ترسی هاككردنمان له‌سه‌ره‌، بۆ نموونه‌ به‌هه‌ڵه‌ نووسینی ناونیشانی وێب سایت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی هاككه‌ران چاودێری ده‌خه‌نه‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه‌و به‌هه‌ڵه‌ تۆماركردنه‌كان به‌ هه‌ل وه‌رده‌گرن، یان له‌ ناردنی (ئیمه‌یڵ)دا، به‌ڵام هاككردن له‌ رێگه‌ی ئیمه‌یڵ زۆر ئاسانتره‌ له‌ هاككردن له‌رێگه‌ی وێبسایت، چونكه‌ ناردنی ئیمه‌یڵ به‌ هه‌ڵه‌ راسته‌وخۆ ناونیشانی ئیمه‌یڵه‌كه‌ت ده‌چێته‌ به‌رده‌ست كه‌سانی هاككه‌ر.
لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر شێوازه‌كانی هاككردن له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هاككه‌ران سوود له‌و هه‌ڵانه‌ وه‌رده‌گرن بۆ دزینی زانیاری به‌سوودو دروستبوونی دڵه‌ڕاوكێ لای به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌نێت، هه‌روه‌ك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا هاتووه‌: زۆربه‌ی كات كه‌سه‌ به‌ناوبانگه‌كان و وێب سایته‌ به‌ناوبانگه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بنه‌ ئامانجی هێرشی هاككه‌ران.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ هاككه‌ران له‌ ماوه‌ی 6 مانگدا زیاتر له‌ 120 هه‌زار نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌ڵه‌یان پێگه‌یشتووه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌ندێك له‌و نامانه‌ ناوی كه‌سی به‌كارهێنه‌رو زانیاری شوێنی نیشته‌جێبوون و ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ندێكیان وشه‌ نهێنییه‌كانیشیان بكه‌وێته‌ لای هاككه‌ران، به‌مانه‌ش تێكڕا نزیكه‌ی 20 گێگابایت له‌ زانیارییه‌ كه‌سییه‌كانیان له‌و رێگایه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان
PUKmedia   ئا/ لانه‌ كاشان

 

571816762014_44.jpg

 

41916762014_hacker.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket