riklam

قه‌ڵای شێروانه‌ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌

kurdistani 08:33 PM - 2014-06-04
قه‌ڵای شێروانه‌

قه‌ڵای شێروانه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی رابردوودا به‌هۆی ئه‌و زنجیره‌ زه‌وی له‌رزه‌یه‌ی له‌ناوچه‌ی گه‌رمیانیدا رویدا چه‌ند درزێك كه‌وتنه‌ چه‌ند شوێنێكی قه‌ڵای شێروانه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند دیمه‌نێكی سه‌ردیواره‌كانی هه‌ڵكه‌نرا، بۆیه‌ له‌ئێستادا جێگری به‌رێوبه‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان رایگه‌یاند: به‌م زووانه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆرێكه‌وه‌ چاك ده‌كرێنه‌وه‌ .

ساڵح محه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوبه‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دیاره‌ به‌هۆی ئه‌و زنجیره‌ زه‌مین له‌رزه‌یه‌ی كه‌ له‌كه‌لار و خانه‌قین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری گه‌رمیانیدا رویدا، چه‌ند درزێك كه‌وتنه‌ چه‌ند شوێنێكی قه‌ڵاكه‌وه‌، دیمه‌نی  هونه‌ری چه‌ند شوێنێكی قه‌ڵاكه‌ تێكچووه‌.

وتیشی: رێژه‌ی زیانه‌كان كه‌من، به‌ڵام ده‌بێت چاكبكرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش كاری هونه‌ری و پسپۆری شاره‌زایی خۆی ده‌وێت، رونشیكرده‌وه‌: له‌ئێستادا تیمێكی پسپۆری شوێنه‌واری ئێرانی بۆ روپێوكردن و دروستكردنی دیزاینی قه‌یسه‌ری كۆنی كفری له‌ناوچه‌كه‌دان و وابڕیاره‌ به‌مزووانه‌ ئه‌و درزانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری چاك بكه‌نه‌وه‌و ورده‌كاریه‌كانی ته‌واو بكه‌ن .

PUKmedia سامان یاروه‌یس



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket