riklam

لەتەقینەوەكانی سەرێكانیدا 12 كەس گیانیانلەدەستداوە

kurdistani 12:11 PM - 2014-04-25
چواریان سەر بەهێزەكانی ئاسایشی ناوچەكەن

چواریان سەر بەهێزەكانی ئاسایشی ناوچەكەن

لەئەنجامی تەقینەوەكانی سەرێكانی 12 كەس كە چواریان سەر بەهێزەكانی ئاسایشی ناوچەكەن گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەكینەكانی پاراستنی گەلYPG)) لێدوانێكی نوسراوی بڵاوكردەوەو تیایدا رایگەیاند: گروپە تیرۆریستیەكان بە بۆمب هێرشێكیان لەدژی ناوەندی YPG لەگوندی تل خەلەف ئەنجامداوەو لەئاكامدا چوار ئەندامی هێزەكانی ئاسایش، ژنێك و مندڵێك و شەش هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

هەورەها تەقینەوەیەكی تر لەبەردەم ناوەندی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەشاری سەرێكانی  روویداوەو لەئەنجامدا شەڕڤانێكی یەكینەكانی پاراستنی گەل گیانی لەدەستداو یەكێكی تریش برینداربوو .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket