ته‌قته‌ق.. به‌ردی بناغه‌ی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی دانرا
kurdistani 10:39 PM - 2014-04-24كێشه‌ی كه‌می پزیشك چاره‌سه‌ركراوه
له‌رێوره‌سمێكدا وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ناحیه‌یی ته‌ق ته‌ق به‌ردی بناغه‌ی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی دانا.
له‌چوارچێوه‌ی كاروپرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی هاووڵاتیان و باشتركردنی ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌مرۆ 24-4 له‌ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی به‌یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و كۆیه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌پیاوماقولانی شارۆچكه‌كه به‌ردی بناغه‌ی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی دانا كه‌به‌بری زیاتر له ملیارێك و نیو دینار دروست ده‌كرێت.
له‌وته‌كه‌یه‌شدا به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌یی ته‌ق ته‌ق رۆڵ و كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رزنرخاند له‌خزمه‌تكردنی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به بێ جیاوازی وتیشی: كاروپرۆژه‌كانی به‌رێز وه‌زیری ته‌ندروستی به‌گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ین كه‌له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌ردانی ناحییه‌كه‌مانی كرد و به‌ڵێنی تێكدان و دوباره دروستكردنه‌وه‌ی بنكه‌ته‌ندروستیه‌كه‌ی پێداین و ئه‌مرۆش به‌چاودێری به‌رێزیان به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و بنكه‌یه داده‌نرێت.
پاشان د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی تیشكی خسته‌سه‌ر ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌رێم به‌تایبه‌ت سنوری كۆیه‌و ته‌ق ته‌ق وتیشی: له‌ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربونمان نزیكه‌ی 100 پزیشكمان بۆ دامه‌زراندن به‌مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ته‌ندروستی و كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له بنكه‌ی ته‌ندروستی راوێژكاری 24 سه‌عاتی بۆ زیاتر به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی دانیشتوانی سنوره‌كه.
وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند: به‌ته‌واوبونی ئه‌م بنكه ته‌ندروستیه تا راده‌یه‌ك كێشه‌ی ته‌ندروستی له‌ناحیه‌كه چاره‌سه‌رده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ئێستادا ته‌واوی پزیشكی پسپۆری بۆ كۆیه‌و ته‌ق ته‌ق دابینكراوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی شارۆچكه‌ی كۆیه وتی: دانیشتوانی كۆیه و ته‌ق ته‌ق و ته‌واوی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم شایه‌نی خزمه‌تی زۆری بواری ته‌ندروستی و سێكته‌ره جیاجیاكانی ترن بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویست سودیان لێوه‌ربگرن.
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید راشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوو هه‌ولمًَانداوه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكه‌ینه وه‌زاره‌تی هاووڵاتیان له‌رێگه‌ی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی خزمه‌ت به‌هاوولڵاتیان بكه‌ن.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19