riklam

نوێكراوەتەوە.. تەقینەوەكەی كەركوك 16 برینداری لێكەوتەوە

kurdistani 09:46 PM - 2014-04-24
وێنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی كه‌ركوك

وێنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی كه‌ركوك

ئێوارەی ئەمڕۆ 24-4 لەشاری كەركوك ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقینەوەیەك روویداو بەهۆیەوە  16 كەس برینداربوون.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لەپۆلیسی كەركوك پێی راگەیاندین: تەقینەوەكە لەئاكامی دانانی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە سەرچاوەی گرتوە كەلەناو پاركێكدا لەبەرامبەر نەخۆشخانەی ئازادی كەركوك دانرابوو، بەهۆشیەو  پەلامارەكە زیانی گیانی و ماددیشی لێكەوتۆتەوە.

سەبارەت بەزیانە گیانیەكانی پەلامارەكەش د.گەیلان قادر بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی كەركوك پێی راگەیاندین: پەلامارەكە 16 برینداری لێكەوتۆتەوە كەباری تەندروستییان جێگیرەو چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

هوكات هەر ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیك بازاری حەسیرەكەی شاری كەركوك ئۆتۆمبێلێكی تری بۆمبڕێژكراو پاش ئەوەی هێزە ئەمنیەكان لێی ئاگاداریەوەو هاووڵاتیانی لێ دوورخرایەوە تەقیەوەو زیانی بەدواوە نەبوو.

PUKmedia عومەر غەریب – كەركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket