riklam

قەڵادزێ.. یادی بۆردومانكردنی زانكۆی سلێمانی و راپەڕینی ئەو شارە دەكرێتەوە

kurdistani 07:58 PM - 2014-04-24
40 ساڵ به‌سه‌ر بۆردومانی شاری قه‌ڵادزێدا تێپه‌ڕده‌بێت

40 ساڵ به‌سه‌ر بۆردومانی شاری قه‌ڵادزێدا تێپه‌ڕده‌بێت

بەدروشمی (لەفرمێسكەوە بۆ هیوا) لە شاری قەڵادزێ‌ لەمەراسیمێكدا یادی تاوانی بۆردومانی ساڵی 1974ی زانكۆی سلێمانی و راپەڕینی 1982 كرایەوە.

مەراسیمەكە بەئامادەبوونی وەزیری شەهیدان و بەرپرسانی حزبی و حكومی و  ژمارەیەكی بەرچاو لە دانیشتوانی قەڵادزێ‌ بەڕێوەچوو.

سەرەتای مەراسمەكە بە خولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان و خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستیپێكرد، دواتر سرودی ئەی شەهیدان لەلایەن گروپی ناوەندی لاوانی قەڵادزێ‌-وە پێشكەشكرا.

لەوتاری قائیمامیەتی قەڵادزێ-شدا وێڕای بەخێرهاتنی میوانەكان باس لە گەورەیی ئەو تاوانەكراو داواشكرا كە حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان زیاتر خزمەتی شاری قەڵادزێ‌ بكەن لە بەرئەوەی ئەو شارە هەمیشە بوەتە رەمزی مقاوەمەت و بەرخوردان و بۆ ئەو مەبەستەش خوێنی چەندین رۆڵەی لەو رێگایەدا بەخشیوە.

دواتر سەرۆكی زانكۆی راپەڕین وتارێكی پێشكەشكرد كە تێیدا هاتبوو: ئەمڕۆ یادی تاوانێكی جگەر بڕ دەكەینەوە كە لەو رۆژەدا زانكۆی سلێمانی كە ئەوكات لە شاری قەڵادزێ‌ بوو بۆردومانكراو هەر لەو رۆژەدا خوێنی چەندین مامۆستاو و خوێندكار رژاو و بەعس ویستی بەمكارەی رقی بەتینی هاووڵاتیانی ئەو شارە كپ بكات.
 
وتیشی: هیوادارم حكومەت بەش و كۆلێژی زیاتر لەم شارەدا بكاتەوەو ئێمەش وەك زانكۆی راپەڕین ئەوەی بۆمان بكرێت درێغی ناكەین لە خزمەتكردنی خوێندكارانی ئەم شارە.

وتاری بنەماڵەی شەهیدان لەلایەن ئازاد ئەحمەدەوە پێشكەشكراو لە وتاری بنەماڵەی شەهیداندا هاتبوو: دوای 40 ساڵ لەبۆردومانی شاری قەڵادزێ‌ داواكارین كە حكومەت بەقەد گەورەیی ئەم شارە بتوانێت خزمەت بە بنەماڵەی شەهیدانی هەردوو ساڵی 1974 و 1982 بكات، چونكە ئەم شارە بەشاری شەهیدان ناسراوە.

مامۆستا ئارام ئەحمەد وەزیری شەهیدان وتارێكی پێشكەشكردو شەهیدانی پێشكەشكردو لە بەشێكی وتەكەیدا هاتبوو كە رژێمی بەعس سەدەها تاوانی دەرهەق بەگەلی كورد كردوە، یەكێك لەوانەش بۆردومانی ساڵی 1974ی شاری قەڵادزێیە كە لەو بۆردمانەدا چەندین خوێندكاری زانكۆ شەهید بوون، خۆشبەختانە دوای هەوڵ و كۆششی وەزارەتی شەهیدان  توانرا ئەو تاوانە بەجینۆساید بناسێنرێت و ئەمەش وا دەكات ئێمە هەوڵەكانمان چڕبكەینەوە بۆ قەرەبووكردنەوەی بنەماڵەی شەهیدان و زیان لێكەوتوانی شاری قەڵادزێ‌ لە بەرئەوەی بەبڕیارێكی رژێمی بەعس ئەو شارە لەگەڵ خاكدا تەختكراو خۆشبەختانە خەڵكی ئەو شارە دوای راپەڕین توانیان جارێكی تر شارەكەیان ئاوەدان بكەنەوە.

وتیشی: ئەوەی بە ئێمەو وەزارەتی شەهیدان بكرێت بۆ خزمەتی ئەو شارە دەكەین،چونكە قەڵادزێ‌ شایەنی خزمەتی زۆر زیاترە.

ٍبەدانانی تاجە گوڵینەی وەزارەتی شەهیدان و حزب و لایەنە  سیاسیەكان كۆتایی بەمەراسیمی یادكرنەوەكە هات.

رۆژی 24-4 ی هەموو ساڵێك بەبڕیاری حكومەتی هەرێم كراوەتە رۆژی شەهیدی زانكۆ لە كوردستان.

PUKmedia ئاری مستەفا - قەڵادزێ

1558192442014_2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket