riklam

چه‌مچه‌ماڵ.. تیمێكی پزیشكی پسپۆڕ بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری منداڵان ده‌كه‌ن

kurdistani 06:20 PM - 2014-04-24
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵی منداڵان ده‌كه‌ن

چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵی منداڵان ده‌كه‌ن

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ تیمێكی پزیشكی پسپۆری له‌رێگه‌ی سه‌نته‌ری سه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستیه‌وه‌ ده‌هێنێته‌ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێبه‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و منداڵانه‌ بكه‌ن كه‌دووچاری نه‌خۆشی دڵ بونه‌ته‌وه‌ .

ئه‌مڕۆ 24 -4 ئه‌و تیمه‌پزیشكیه‌ پسپۆره‌ كه‌ له‌ 13 پزیشك پێگهاتون گه‌یشتنه‌ شاری چه‌مچه‌ماڵ و له‌لایه‌ن قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا .

د. شێرزاد حه‌سه‌ن جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له‌باره‌ی بانگێشتكردنی ئه‌و تیمه‌ پزیشیكییه‌ بۆ شاری چه‌مچه‌ماڵ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای داواكاریمان له‌ سه‌نته‌ری سه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ هێنانی تیمێكی پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و تیمه‌پزیشكییه‌ كه‌ژماره‌یان 13پزیشكه‌ گه‌یشتنه‌ چه‌مچه‌ماڵ و به‌منزیكانه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌چاره‌سه‌ری بێبه‌رامبه‌ر بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌دڵیان كونه‌ یاخود توشی نه‌خۆشی دڵ بونه‌ته‌وه‌.

 وتیشی: ئه‌و تیمه‌ بۆماوه‌یه‌كی دیاری كراو له‌سنوری چه‌مچه‌ماڵ ده‌مێنه‌وه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانن چاره‌سه‌ر بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و منداڵانه‌ بكه‌ن كه‌نه‌خۆشن.


PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket