riklam

ده‌ڤه‌ری سۆران پشتیوانی له‌ لیستی 266 و 77 ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن

kurdistani 06:02 PM - 2014-04-24
هاووڵاتیانی سۆران ده‌نگیان بۆ یه‌كێتییه‌

هاووڵاتیانی سۆران ده‌نگیان بۆ یه‌كێتییه‌

به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له‌لیستی 266 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و لیستی 77 ی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی رێكخستنی سۆرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان، له‌ سه‌یرانگای بێرۆیانی قه‌زای ره‌واندز رێكده‌خات، هه‌ڤاڵ سیروان كوێخا نه‌جم لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی سۆران سه‌باره‌ت به‌و ئاهه‌نگه‌ رایگه‌یاند: له‌ رۆژی هه‌ینی به‌رواری 25-4 له‌ سه‌یرانگای بێرۆیان له‌ چوارچێوه‌ی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ بۆ لیسته‌كانی یه‌كێتی ئاهه‌نگێك به‌رێوه‌ده‌چێت، و تێیدا جه‌ماوه‌ر و دۆست و لایه‌نگر و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سنوری مه‌ڵبه‌ندی سۆران به‌شدار ده‌بن و پشتیوانی خۆیان بۆ سه‌ركه‌وتنی كاندیدانی لیسته‌كانی یه‌كێتی و رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال دووباتده‌كه‌نه‌وه‌.


PUKmedia ئیسماعیل شه‌مزینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket