د. فایه‌ق گوڵپی: هاوكارم بن تا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری به‌عسی بخه‌ینه ده‌ره‌وه
kurdistani 04:06 PM - 2014-04-24د. فایه‌ق گوڵپی
وه‌ڵامێك بۆ د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر و دۆسته‌كانی..
د. فایه‌ق گوڵپی له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی راو بۆچوونی خۆی به‌رامبه‌ر به ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان هاوكاری به‌عسیان كردوه بڵاوده‌كاته‌وه.
د. فایه‌ق گوڵپی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێش ئه‌وه‌ی ببمه پێشمه‌رگه زۆر رقم له‌و كه‌سانه ده‌بوه‌وه كه له‌پێشمه‌رگایه‌تی وازیان ده‌هێناو ته‌سلیمی رژێم ده‌بونه‌وه، ساڵی 1980 برایه‌كم پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بوو، به فیتی جاشێكی ناسراو، به‌بێ ئاگاداری من، دایكم رۆشتبووه گوندی (شۆشمێ)ی رۆژهه‌لاتی كوردستان و براكه‌می هێنابوه‌وه، ئه‌و كاره یه‌ك له كاته ناخۆشه‌كانی ژیانم بوو.
ئه‌م باسه‌ی د. فایه‌ق گوڵپی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه پاش ده‌ستپیكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بیستم هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پاڵێوراوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه بۆ لیستی پاریزگای سلێمانی، له ته‌نیشت چالاكوانێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه دانیشتم و پێم وت، ئێوه ده‌زانن سه‌رۆكی لیسته‌كه‌تان كاتی خۆی نوسه‌ری رژێمی سه‌دام بووه‌و له رۆژنامه‌ی هاوكاری وتاری بۆ رژێمی سه‌دام نوسیوه، ئه‌و چالاكوانه‌ش وتی به‌ڵێ ده‌زانین، كاك نه‌وشیروان وتویه‌تی ئه‌م هه‌ڤاڵه كاتی خۆی به‌عسی بووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه د. فایه‌ق وتی: هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم و گله‌یی لێكردم كه به ناڕه‌وا ناوی ئه‌وم له نوسینێكدا بردوه‌و ده‌بوو حسابم بۆ باشۆرش بكردایه.
فایه‌ق گوڵپی وتیشی: هه‌ر له‌و ته‌له‌فونه‌دا د. هه‌ڤاڵ پێی وتم ئه‌و هه‌ڤاڵ به‌كره‌ی كه له رۆژنامه‌ی هاوكاری رژێمی به‌عس وتاری نوسیوه، ئه‌وه من نیم، ئه‌وه ناوی نهێنی بورهان هه‌ژاره، من ناوم هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كره. هه‌روه‌ها داواشی لێكردم كه به نوسینه‌كه‌مدا بچمه‌وه‌و ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوه بیكۆژێنمه‌وه، ئه‌گه‌ر نا له دادگا شكاتت لێده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها له رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه پێوه‌ندیم كرد به بورهان هه‌ژاره‌وه،كه ئایا ئه‌و قسه‌یه‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر راسته، تۆ به ناوی نهێنی هه‌ڤاڵ به‌كر شعر‌و وتارت نوسیوه؟ كاك بورهان وتی من هه‌رچیم نوسیبێت به ناوی خۆمه‌وه نوسیومه‌و زیانم به كه‌س نه‌گه‌یاندوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كره به ناوی خۆیه‌وه شعری نوسیوه، ئه‌مه‌ش گفتوگۆی من و بورهان هه‌ژار بوو.
هه‌روه‌ها بورهان هه‌ژار ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هه‌میشه شتم به ئاشكرا كردووه هه‌رگیز به ناوی نهێنی نوسینه‌كانم بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌و هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر راست ناكات .
د.فایه‌ق درێژه به نوسیه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌ڵێت به‌و شێوه‌یه ئه‌و درۆیه‌ی هه‌ڤاڵ زوو ئاشكرا بوو، قسه‌كانی بورهان هه‌ژار نیشانی ده‌دا كه هه‌ڤاڵ نوسه‌ری رژێمی به‌عس بووه، به ناوی خۆشیه‌وه نوسیویه‌تی، ئیتر هه‌ڤاڵ نه‌ك هه‌ر پیاوی رژێمی ئه‌نفال و كیمیاباران بووه، به‌ڵكو پیاوێكی راستگۆش نیه، كه‌سێكی وا بۆ خۆپه‌ڕانده‌وه له تاوان له باتی ئه‌وه‌ی ره‌خنه له خۆی بگرێت و داوای لێبوردن له‌خه‌ڵكی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان بكات، دێت و تاوانه‌كانی خۆی ده‌خاته گه‌ردنی خه‌ڵكانی تر،خۆش پارێزگار.
د. فایه‌ق گوڵپی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه: كاتێك هه‌ڤاڵ به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ من كرد و وتی ده‌تده‌مه دادگا، هێشتا دیبه‌یته‌كه‌ی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له نێوان د.هه‌ڤاڵ و د.ئاسۆدا ئه‌نجام نه‌درابوو، ئه‌و كات د،هه‌ڤاڵ به منی وت یه‌ك ژماره‌ی هاوكاریم بۆ بێنه شعری منی تێدا بێت، تومه‌ز د.هه‌ڤاڵ به هاوكاری دۆسته‌كانی گه‌ڕاوه به ناو ئه‌رشیفی مه‌كته‌به‌كانی شاری سلێمانیدا ئه‌و ژمارانه‌ی هاوكاری ده‌رهێناوه كه نوسینه‌كانی ئه‌وی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م زانیاریه‌شم له كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه پێگه‌یشت، هه‌روه‌ها براده‌رانی یه‌كێتی كه بینیویانه ئه‌و ژمارانه‌ی هاوكاری له كتێبخانه‌كانی سلێمانیدا نه‌ماوه، چونه‌ته به‌غداو كه‌ركوك ئه‌و ژمارانه‌ی هاوكاریان په‌یداكردوه كه نوسینه‌كانی د.هه‌ڤاڵی تیدا بڵاوكردۆته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری پیاوی رژێمی كۆنه و له‌لایه‌ن هێزێكی سیاسی وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت،خۆم به ته‌نها ناتوانم وه‌ك پیاوه‌كانی تری رژێم بیخه‌مه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سیاسه‌ت و حوكمرانی هه‌رێم، بۆیه داواكارم جه‌ماوه‌ری كوردستان و بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان و داواكاری گشتی هاوكاریم بكه‌ن ئه‌م قاره‌مانه‌ی رژێمی به‌عس بخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی حوكمرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌ییمان پێشیل نه‌كرێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19