riklam

نەوشیروان خۆی کەلتووری بەعس زیندوودەکاتەوە ‌

kurdistani 03:47 PM - 2014-04-24
شەهاب كەریم سەعید

شەهاب كەریم سەعید

شەهاب كەریم سەعید

پێش رووخانی رژێمی بەعس، نەوشیروان مستەفا لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ توانا ئەحمەد لەتەلەفزیۆنی گەلی كوردستاندا، ئاماژە بەو نووسەرو رۆشنیرانە دەكات، كە لەژیڕ دەسەڵاتی رژێمی بەعسدا پەروەدرەبوون‌و هەمان نەریت‌و كەلتووری بەعسیان لەگەڵ خۆیاندا هێناوە، كە تیایدا دەڵێت:
من بەداخەوەم ئەو گەنجانەی سەردەمی ئێوە هەمووتان سەقافەتی بەعسیتان وەگرتووە، لەبەر ئەوە لە كوردستانیش لەدوای راپەڕین ئێوەو مانان كە هاتن دامودەزگانتان گرتە دەست، هەمان شتانە تەقلید كردەوە،
هەروەها دەڵێت:
بەڵێ زۆر لەڕۆشنبیرانی ئێمە، ئەوانەی كە لەژێر دەسەڵاتی بەعسدا پەروەردە بوون، زۆربەیان لەگەڵ خۆیاندا نەریت‌و كەلتووری بەعسیان هێناوەتە ناو ئێمەوە، ئێمە پێمان چارەسەر نەكرا، تاڕادەیەك توانیمان چارەسەری بكەین، ئومیدم وایە لەدوای رووخانی رژێمـی عیراقی ئەو كەلتوورە بەتەواوەتی لە رەگ و ریشە بهێندرێتە دەرەوە.

رەنگبێت بپرسن جا بۆ ئەم وەختە، ئەم قسانە چ گرنگییەكیان هەیەو بۆچی دەگەڕێنەوە سەری‌و كای كۆن بەبا دەكەن، بەڵام ئەگەر بكەوینە هەندێك بەراوردكارییەوە، ئەم قسانە لەشێوەی بۆمبێكی تەو‌قیتكراودا لەم بارودۆخەدا بەبێ ویستی هیچ لایەنێك دەتەقنەوەو شیاوی قسەگەلێكی زۆر زیاترن.
نەوشیروان مستەفا لەو چاوپێكەتنەدا وەك ئەوەی زۆر خەمی لەبنەوە دەرهێنانی كەلتوورو نەریتی بەعسی بێت، ئەو نووسەرو رۆشنبیرانە تاوانبار دەكات، كە پەروەردەی ژێر دەسەڵاتی بەعسن‌و لەدوای راپەڕین كە هاتوونەتە ناو دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەمان ئەو داب‌و نەریتەی بەعسیان لەگەڵ خۆیاندا هێناوە.
بۆیە دەپرسین:
*ئایا ئێستا كە یانزە ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر رووخانی رژێمی بەعسدا، چیتان كرد بۆئەوەی ئەو كەلتوورو نەریتە بەتەواوەتی بنەبڕ بكەن؟
*كەسێك كە بەنەزەری ئێوە رۆژانە تەلەفزیۆن‌و رادیۆو جەریدەو سلوكی بەعسییەكانی بینیبێت، دەبوو ئێستا كەوتبایە چ خا‌نەیەكی تێڕوانینی ئێوەوە‌، كە پێتان وابوو ناكرێت، لەگەڵ ئەوانەی تەنزیمات بەراورد بكرێن؟
*ئایا هەموو ئەوانەتان بیرچوو، كە ئێستا كۆنە بەعسییەك دەهێنن‌و دەتانەوێت بیكەنە پارێزگای سلێمانی شاری هەڵمەت‌و قوربانی، خۆ ئەمیش رۆژانە تەلەفزیۆن‌و رادیۆو جەریدەو سلوكی بەعسیەكانی بینیووە؟
*دوای یانزە ساڵ، هەوڵەكانتان بۆ بنەبڕكردنی كەلتوورو نەریتی بەعسی بۆ ئەوەبوو، كە خۆتان ئەم كەلتوورو نەریتە زیندوو بكەنەوە؟
*دوای یانزە ساڵ ئەوەی دەیڵێیت، پێچەوانەی ئەوە كار دەكەیت، ئەمەش رێك رەفتاری گۆڕانە، كە ئەوەی كردوێتی بەدروشم پێچەوانەكەی دەكات.
*دواجار دوای یانزە ساڵ لەڕووخانی رژێمی بەعس‌و پێنج ساڵ لەدروستبوونی حزبی گوڕان، ویستتان گۆڕانكاریی لەچیدا بكەن؟ سلێمانییەك كە خەڵكەكەی بەخراپترین شێوە لەژێر دەسەڵاتی رژێمی بەعسدا دەچەوسێنرایەوە، ئێوە هەر ئەوەی بۆ بەشیاو دەزانن، كۆنە بەعسییەك كە رۆژانە تەلەفزیۆن‌و رادیۆو جەریدەو سلوكی بەعسییەكانی بینووە، كاندیدی بكەن؟
بۆیە دەڵێم دانیشن بەخێر، ئەگەر گۆڕان بەم جۆرە بكرێت هەش بەسەر میللەتی كورد!‌

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket