riklam

لەبارەی بەشداریكردنی گۆڕان لەكابینەی نوێدا

kurdistani 02:51 PM - 2014-04-24
 بارزان شێخ عوسمان‌

بارزان شێخ عوسمان‌

 بارزان شێخ عوسمان‌

17ی نیسانی 2014 رۆژێكی نائاسایی بو لای بەشێك لەجەماوەری كوردستان، رەنگە لای زۆربەشیان چاوەڕوانكراو نەبووبێت. بەڵام لای من زۆر ئاسایی  بوو  چاوەڕوانكراویش بوو. ئاسایی بوو  چونكە گۆڕان بۆ ئەوە خۆی خستۆتە ناو كایەی سیاسییەوە كە حكومەت وەربگرێت یان بەشداریی حكومەت بكات، چاوەڕوانكراویش بوو، چونكە  مونەسیقی عامی  حزبەكە بەو مەرامە بەو ئسلوب‌و نەهجە پیلانگێڕییە حزبی دروستكرد  بۆئەوەی ببێتە ئاڵتەرناتیڤی ی.ن.ك‌و پێگەی یەكێتیی نیشتمانیی لاوازبكات یان هەر بیسڕێتەوە كە نەیتوانی‌و شكستی هێنا، بۆئەوەش هەموو رێگەیەكی گرتەبەر تەنانەت لەساڵی 2009دا هەموو سازشكارییەكی نیشاندابوو، هەموو بەڵێنێكیشی دابوو بۆئەوەی  بەخەیاڵی خۆی یەكێتیی نیشتمانی تێكبشكێنرێت، بەڵام لایەنی بەرامبەر رەتیكردبۆوە.
بۆیە راگەیاندراوەكەی 17ی نیسان بەلای من‌و هەموو ئەوانەی كە ناخ‌و ستراتیژو نەهجی نەوشیروان مستەفاو بەشێك لەئەندامانی باڵای بزووتنەوەكەیان ناسیووە، زۆر ئاسایی‌و چاوەڕوانكراو بوو.
ئەوەی نائاسایی بوو، نەخوێندنەوەی باشی كەسایەتی   نەوشیروان مستەفاو بزووتنەوە نەهج فاشیست‌و خەڵك فریودەرەكەی بوو، هەم لای خەڵكی غەیرە یەكێتی، هەم لای بەشێكی یەكێتییەكان كە بەداخەوە چووبوونە ژێر دەورو تەئسیری قسە بریقەدارەكانی‌و ئیعلامە دەم پیس‌و بێ نەریت‌و چەواشەكارییەكەی گۆڕانەوەو وایان دەزانی ئەوەی ئەوان بەرامبەر یەكێتی دەیكەن پەرۆشییە، بگرە داكۆكیشیان لێ دەكرد، لەوەش زیاتر، دەیانوت: نزیكبوونەوە لەگۆڕان باشترە بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
دەركەوت ئەوەی گۆڕان‌و مونەسیقی عامی ئەم رێكخراوە فریودەرو هەڵخەڵتێنەرو قۆڵبڕە كە لەسەر بنەمای (الغایە تبرر الوسیلە) كاردەكات‌و سەرانی گۆڕان وەك كارەكتەری   چیرۆكی (برایم زەبۆك) هەڵدەسوڕێن، بەدرێژایی چەند ساڵی رابردوو كاریان كردووە بۆئەوەی رۆژێكی وەك 17ی نیسان بهێننەدی.
گۆڕان مافی خۆیەتی چۆن كاردەكات بۆ وەرگرتنی دەسەڵات‌و بەشداریكردنی لەحكومەت، بەڵام مافی خۆی نییە فاشسیت ئاسا تەخوینی هێزو لایەنی تر بكات، مافی خۆی نییە پێشینەی سیاسیی سەرانی خۆی بەكاربهێنێت بۆ دەنگ كۆكردنەوە، كەچی لەلایەكی ترەوەو  لەئیعلامە چەواشەكەرەكەیەوە نەفرەت لەو رابردووە بكات، مافی خۆی نییە هاوپەیمانیی یەكێتیی نیشتمانیی‌و پارتی دیموكراتی كوردستان بەخیانەت‌و پاشكۆو خۆ تەسلیمكردن وەسفبكات  لەكاتێكدا مونەسیقە گشتییەكەی بێ مەرج ئامادەی هەموو سەرنەویكردن‌و نووچدان‌و   پاشكۆیەتییەك بێت بەرامبەر كورسیی دەسەڵات، تەنیا بۆ سەرگرتنی  قسەكانیان  تا بەدەنگدەرە هەڵخەڵەتاوەكانی بڵێت: بەڵێنمان پێدان بچینە دەسەڵات، وا چووین، بەڵام چۆن چوونێك لەكاتێكدا رێككەوتنی یەكێتی‌و  پارتی بۆ خێرو خۆشیی‌و ئاسودەیی‌و خۆشگوزەرانیی‌و ئاشتیی‌و ئارامیی‌و ئازادیی‌و دیموكراسیی خەڵكی كوردستان‌و چەسپاندنی مافە دەستوورییەكانی كوردە لەعیراق‌و دەیان دەستكەوتی تر.
 دوای دەركەوتنی راستییەكان ئیدی یەكێتییەكان بەتەواوی بۆیان روون بۆتەوە كە گۆڕان‌و مونەسیقە عامەكەیان هەرچییەكیان وتوە درۆبووەو گەڕانەوەی دەستوورو گۆڕینی سیستمی حوكم‌و هەموو دروشمە عەوام فریبەكانی تریان لەگەڵ بادا رۆیشتن‌و بوون بەژێر تەپ‌وتۆرزی بەرژەوەندییەوە كە بەداخەوە هەندێك لەیەكێتییەكانیشی پێ هەڵخەڵەتان، بۆیە ئیتر هەقوایە هەواداران‌و جەماوەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەگوڕو تینێكی ترەوە  لەم چەند رۆژەی ماوە كاربكەن بۆ سەرخستنی لیستی 266ی ئەنجومەنی نوێنەران‌و 77ی ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و گۆڕان بەدوژمنی سەرەكی‌و پلە یەك بزانن.  چونكە دەمامكەكان لەڕوویان هەڵماڵراو دەركەوتن ئەوان كێن‌و دیموكراسییان بۆچی دەوێت‌و ئازادییان بۆ چ مەرامێك گەرەكە. ئەوەشمان لەبیر نەچێت كە نازییەكانی ئەڵمانیا بەهەڵبژاردن هاتنە سەرحوكم بەئینقلاب نەهاتن، بەڵام دواتر ئەڵمانیاو جیهانیان بەو دەردەبرد.
 مونەسیقی عامی گۆڕانیش پێشینەیەكی لەكوشت‌و كوشتاردا هەیە، ماوەیەكیش لەمەوبەر گۆڕانخوازێك نەیدەزانی من ئەندامی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانم   زۆر بەدڵێكی سافەوە پێی وتم: « خەمت نەبێت با دەسەڵات وەربگرین، هەموو ئەمانەی دەسەڵات بەنەزیه‌و نانەزیهیانەوە بەپەت رادەكێشین‌و تۆڵەیان لێدەكەینەوە».  قسەكەی زۆر راستە، چونكە ئیعلامەكەیان خەڵك بەو نەریتە گۆش دەكات.

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket