riklam

به‌ پڕۆژه‌یه‌ك سلێمانی ده‌كرێته‌ خاوێنترین شاری عیراق

kurdistani 02:39 PM - 2014-04-24
باپێكه‌وه‌ سلێمانی بكه‌ینه‌ خاوێنترین شاری عیراق

باپێكه‌وه‌ سلێمانی بكه‌ینه‌ خاوێنترین شاری عیراق

ئه‌مڕۆ 24-4 به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی و بریكاری وه‌زیری شاره‌وانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌دروشمی (باپێكه‌وه‌ سلێمانی بكه‌ینه‌ خاوێنترین شاری عیراق)، له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ریسایكلین دانرا.

رزگار ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌لایه‌ن كۆمپانیای  لاڤارچی فه‌ره‌نسی و گروپی كۆمپانیاكانی فاروقه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت و به‌ به‌های 55 ملیۆن دۆلار دروستده‌كرێت.

وتیشی:  له‌ماوه‌ی 18 مانگدا ته‌واوی كارگه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ داده‌نرێت و ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ 20 ساڵه‌و دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ش شوێنه‌كه‌ ده‌كرێته‌ پاركێك بۆ حه‌وانه‌وه‌ی هاووڵاتیان.

شایه‌نی باسه‌ رۆژانه‌ 100 تۆن خۆڵ و خاشاك له‌ شاری سلێمانی كۆده‌كرێته‌وه‌و له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ فڕێده‌درێت و له‌ ناوده‌برێت، هه‌روه‌ها له‌و پرۆژه‌یه‌دا بۆ  هه‌ر ته‌نێك خاشاك بڕی 18 دۆلار  وه‌رده‌گیرێت كه‌ ساڵانه‌ ده‌كاته‌ 17 ملیار دینار.


 PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د- سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket