riklam

یان ئەوەی كە ‌

kurdistani 12:01 PM - 2014-04-24
.

.

* پێویستە هەموومان پارێزگاریی لەژینگە بكەین ئەگینا دنیا ئەبێت بە(زبڵخانە) یان ئەوەی كە پێی ئەڵێن ئێوارانی جادەی مەولەوی.

* خۆشترین عیلاقەی سیاسیی بریتییە لەپەیوەندی بەستن لەگەڵ دوژمنەكانی دوێنێدا، یان ئەوەی كە ئۆپۆزسیۆن پێی ئەوتن تاوانبارانی حەڤدەی شوبات.

* لەكاتی دەوامی رەسمیدا پێویستە پزیشكە پسپۆڕەكان ئیسراحەت بكەن لەشوێنێكی تایبەتدا، یان ئەوەی كە پێی ئەڵێن خەستەخانەی ئەهلی.

* لەسیاسەتدا پێویستە رەوشت‌و پرەنسیپ بخەیتە ژێر پێتەوە ئەگینا ئەبیتە قوربانییەكی گوناح، یان ئەوەی كە پێی ئەڵێن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

* گەلانی عیراق كە لەدەست رژێمی صەدام رزگاریان بوو قەرزاری ئەمریكان یان ئەوەی كە شاعیرانی قادسیە پێی ئەڵێن دوژمنی گەلان.

* سنوری نێوان باشورو خۆرهەڵات عیبارەتە لەباخچەیەك گوڵ و رێحانەی سروشتی، یان ئەوەی كە پەیەدە پێی ئەڵێ خەندەقەكەی پارتی.

* ئەگەر كاربەدەستانی هەرێم فریای وەزعەكە نەكەون، كوردستان ئەبێتە گەراجێكی بێ سەروبەر یان ئەوەی كە پێی ئەڵێن زانكۆی سلێمانی.

* ئەركی پەرلەمانتار بەرگریكردنە لەشوێنە گشتییەكان یان ئەوەی كە هەندێ پەرلەمانتار پێی ئەڵێن بارەگای لقی چوار.

د.شیركۆ عبدالله‌‌ 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket