riklam

د. فوئاد مه‌عسوم : ده‌نگدانتان به‌یه‌كێتی به‌فیرۆ ناڕوات

kurdistani 11:00 PM - 2014-04-23
گه‌یاندنی یه‌كێتی به‌كه‌ناری ئارامی و سه‌رخستن

گه‌یاندنی یه‌كێتی به‌كه‌ناری ئارامی و سه‌رخستن

ئه‌مڕۆ 23-4  د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیـراق و یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی (ی.ن.ك)  سه‌ردانی ئۆفێسی تایبه‌تی ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی لیستی 266 ی (ی.ن.ك) بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له‌شاری هه‌ولێر كرد.

له‌دیدارێكدا بارودۆخی ئێستای هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێكراو پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌وردی گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.

د. فوئاد مه‌عسوم  پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی  (ی.ن.ك)ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ بۆ یه‌كێتی گرنگه‌ و ده‌بێ هه‌موان پێكه‌وه‌ ده‌ست له‌ناو ده‌ست ماندوونه‌ناسانه‌ ئه‌ركی خۆمان  به‌جێ بگه‌ینین و یه‌كێتیه‌كه‌مان سه‌ربخه‌ین.

له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئاماژه‌ی به‌رۆڵ و سه‌نگی یه‌كێتی كرد له‌به‌غدا و روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی، سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی دیموكراسیی و ئازادییه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌گشتی .

دواتر ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی لیستی 266 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سوپاسی پاڵپشتی و پشتیوانی د. فوئاد مه‌عسوم –ی كرد و راشیگه‌یاند"  ئه‌و جۆش و خرۆشییه‌ی ئێستا له‌هه‌ولێر ده‌بینرێت، جێگای دڵخۆشی ئێمه‌یه‌ و گه‌شبینین  به‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ ڕوه‌و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێین، وتیشی: به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌ و پلانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو و كاتی بانگه‌شه‌ دامانڕشتووه‌ ئومێدی گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌ بۆ گه‌یاندنی یه‌كێتی به‌كه‌ناری ئارامی و سه‌رخستن و نوێبوونه‌وه‌ی.

له‌دوای دیداره‌كه‌ش د. فوئاد مه‌عسوم له‌ وته‌یه‌كدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، وێڕای پشتیوانی بۆ هه‌ردوو لیستی 266 و 77 ی (ی.ن.ك) له‌هه‌ولێر داوای له‌خه‌ڵكی كوردستان و ده‌نگده‌رانی بازنه‌ی هه‌ولێر كرد ده‌نگ به‌ یه‌كێتیی و كاندیدانی بده‌ن، چونكه‌ ده‌نگه‌كانتان به‌فیرۆ ناچێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket