riklam

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ویكیلیكس گۆڕان داوایكردوه‌ كه‌ركوك نه‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێم

kurdistani 10:19 PM - 2014-04-23
یه‌كێكی تر له‌ كاره‌ نهێنیه‌كانی گۆڕان ئاشكراده‌كرێت

یه‌كێكی تر له‌ كاره‌ نهێنیه‌كانی گۆڕان ئاشكراده‌كرێت

به‌ڵگه‌یه‌ك له‌ سایتی ویكیلیكس ده‌ریده‌خات كه‌ گۆڕان نایه‌وێت شاری كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

گفتوگۆیه‌كی نهێنی سه‌باره‌ت به‌ كه‌ركوك له‌ نێوان باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا كریستۆڤه‌ر هیڵ له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ یاوه‌ری محمد تۆفیق ڕه‌حیم


شوێن: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا

رۆژ:  31-1-2010

جۆری زانیاری: نهێنی

سه‌رچاوه‌- ویكیلیكس

ئه‌م زانیاریانه‌ له‌لایه‌ن وێبسایتی ویكیلیكسه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌فاره‌تی ئه‌مریكاوه‌ دزه‌یكردووه‌.

له‌یه‌كه‌م دانشتنی نهێنی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ یاوه‌ری محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم له‌گه‌ڵ باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا كریستۆڤه‌ر هیڵ چه‌ند باسێك و ته‌وه‌رێكیان له‌ سه‌ر عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا خسته‌‌ڕوو، به‌ڵام گرنگترینیان بریتیه‌:

1-     گۆڕان به‌ پێچه‌وانه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان پاڵپشتی حكومه‌تێكی ناوه‌ندی به‌هێز ده‌كات له‌ به‌غدا.
2-    له‌سه‌ر كه‌ركوك : نه‌وشیروان مسته‌فا پێیباشه‌ كه‌ كه‌ركوك چاره‌سه‌رێكی تایبه‌تی بۆ بكرێت تاوه‌كو چه‌ند ساڵێك كه‌ ئه‌مه‌ی به‌ باشترین چاره‌سه‌ر زانیوه‌ بۆ كه‌ركوك (واته‌ نه‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان).

تێبینی: ئه‌مه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌یه‌ كه‌ كورده‌كان نازانن نه‌وشیروان ئه‌مه‌ڕایه‌تی له‌سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند و كه‌ركوك، نه‌وشیروان ئه‌مه‌شی به‌ ڕای گشتی نه‌وتووه‌ ته‌نها وه‌ك گفتوگۆیه‌كی نهێنی باسی كردووه‌ له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا)

باڵیۆزی ئه‌مریكاش ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك دووباره‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پاڵپشتی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات له‌گه‌ڵ كورد، به‌ڵام له‌ چوارچێوه‌ی عیراقی یه‌كگرتوودا. و پاڵپشتی توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket