riklam

د.ئاراس زه‌ینه‌ڵ: به‌دی هێنه‌ری سه‌رجه‌م ئه‌و مافانه‌ ده‌بم كه‌ له‌ده‌ستوری عیراقدا به‌ كورد به‌خشراوه‌

kurdistani 10:00 PM - 2014-04-23
 كاندیدی ژماره‌ 10 ی لیستی 266 ی یه‌كێتی

كاندیدی ژماره‌ 10 ی لیستی 266 ی یه‌كێتی

دكتۆر ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ كاندیدی ژماره‌ 10 له‌سه‌ر لیستی 266 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ماوه‌ی 5 ساڵ جێگری سه‌رۆكی زانكۆبووه‌ بۆ كاروباری خوێندكاران، خاوه‌نی 10 كتێبه‌ و خاوه‌ن 8 شه‌هیدو ئه‌نفاله‌، دكتۆر ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ستبهێنێت بچته‌په‌رله‌مانی عیراق چه‌ند پرسێكی گرنگ و چاره‌نوسساز هه‌یه‌ وه‌ك له‌ لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ئاماژه‌ی پێدراوه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رنامه‌نه‌ش كه‌ خۆی هه‌شمه‌ وه‌ك كه‌سێكی پسپۆڕ له‌بواری دیبلۆماسیه‌تدا له‌ناو په‌رله‌مانی عیراق كاری بۆ ده‌كات، ئه‌ویش پرسی له‌ 17 %  ی بودجه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها پرسی پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا، خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال و پرسی وزه‌ ئه‌مانه‌و كۆمه‌ڵێك پرسی تری گرنگ كه‌ له‌به‌رنامه‌یدایه‌ له‌گه‌ڵ هاورێكانی له‌ لیستی 266 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌یه‌ك تیمی كارا كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، تاوه‌كو بتوانن هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی كه‌ ده‌ستوری عیراق به‌خشیویه‌ته‌ خه‌ڵكی كوردستان زامنی بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌وڵده‌ده‌م له‌ناو په‌رله‌مانی عیراقدا زۆرترین دۆست و هاوڕێ و هاوپه‌یمان بۆ خۆمان په‌یدا بكه‌ین، هه‌موو لایه‌كیش ده‌زانن كه‌ خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جیاوازه‌ له‌ خه‌باتی لایه‌نه‌كانی تر له‌ عیراقدا، خه‌باتی ئێمه‌ خه‌باتی خاكه‌ خه‌باتی نیشتمانه‌ خه‌باتی پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌ ، بۆیه‌ ده‌ڵێن متمانه‌ له‌ ئێوه‌ كاركردن له‌ ئێمه‌، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی ده‌ستوری عیراقی به‌ خه‌ڵكی كوردستانی به‌خشیوه‌ بیان هێنینه‌دی و زامنی بكه‌ین.

به‌ڵێنده‌ده‌م كارده‌كه‌م بۆ ئاشكراكردنی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و پرسه‌كانی نه‌وت و وزه‌ له‌ نێوان به‌غداو هه‌رێمدا و كارده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ شه‌فاف بێت و داهاته‌كه‌ی وه‌كو خۆی به‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا دابه‌شبكرێت به‌یه‌كسانی و كارده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ وه‌ك یه‌ك سودمه‌ندبێت له‌ داهاتوو خێروبێری وڵاته‌كه‌مان به‌تایبه‌ت داهاتی نه‌وت و غاز كه‌ له‌ عیراقدا هه‌یه‌، و كارده‌كه‌م كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی هه‌رهاووڵاتییه‌كی كورد وه‌ك هاووڵاتییه‌كی پله‌یه‌كی عیراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.

هه‌روه‌ها پرسی گه‌نجان و لاوان و خوێندكاران یه‌كێكی تر ده‌بێت له‌ پرسه‌گرنگه‌كانی كارنامه‌ی خۆم له‌عیراقدا ساڵانه‌ به‌ده‌ر له‌ بودجه‌ی له‌ 17% و تواناسازی، رێژه‌یه‌كی زۆری خوێندكاران له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ده‌نێردرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ناوی زه‌ماله‌ی مالكییه‌وه‌، من به‌ پێی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی هه‌مه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌وڵده‌ده‌ین بتوانین زۆرترین خوێندكار به‌زه‌ماله‌ بنێرینه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین درێژه‌ به‌خوێندیان بده‌ن و ماسته‌رو دكتۆرا به‌ده‌ستبهێنن به‌پێی پێویستییه‌كانی وڵاتی خۆمان.


PUKmedia   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket