مه‌لا به‌ختیار: شاری كفری شۆڕشگێڕ پابه‌ندی كاروانی شه‌هیدان و یه‌كێتیین
kurdistani 08:15 PM - 2014-04-23له‌ساڵیادی پۆلێك شه‌هیدی یه‌كێتیدا
رۆژی 22-4 مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی له‌شارۆچكه‌ی كفری به‌شداری 28 ساڵه‌ی له‌سێداره‌دانی شه‌هیدان فاتیح محه‌مه‌د عه‌زیز (وه‌ستا فاتیح) و عاسی محه‌مه‌دو حسێن ره‌شیدو محه‌مه‌د حه‌میدی كرد.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌ره‌ڕای دانه‌واندنی سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ ئه‌و چوار شه‌هیده له‌سێداره دراوه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له‌سێداره‌دانی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه له‌سه‌نگه‌ردا ده‌لاله‌تی مێژوویی و ده‌لاله‌تی بیروباوه‌ڕو نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌مێژوودا.
رایگه‌یاند: ئاسان نییه مرۆڤ بگاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ببێت به‌پێشمه‌رگه‌و پێشی مه‌رگ بكه‌وێت له‌هه‌ڵمه‌ت و سه‌نگه‌رو شۆڕش و فیداكاریدا، ئاسانیش نییه مرۆڤ كه ده‌گیرێت و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت و ده‌چێته به‌رده‌م په‌تی سێداره هێنده خۆراگربێت و دوژمنیش ئه‌وه‌نده لێی بترسێت، له‌سێداره‌ی بدات، ئه‌مه ئاسان نییه‌و به‌هه‌موو كه‌سێك ناكرێت، چونكه ئه‌وه لوتكه‌ی قاره‌مانێتی مرۆڤه كه له‌ناو زینداندا دوژمن ده‌به‌زێنێت.
وتیشی: بۆیه باوه‌ڕم وایه هه‌موو شه‌هیدێك كه له‌سێداره دراوه دوژمنی به‌زاندووه‌و دوژمن به‌رگه‌ی زیندوێتی ئه‌م قاره‌مانانه‌ی نه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وپه‌ڕی ترسنۆكی دوژمن و قاره‌مانێتی قاره‌مانه‌كانی ئێمه‌ی یه‌كێتیی و گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو تێكۆشه‌رانی پێناوی ئازادی و دیموكراسییه له‌عیراقدا.
له‌و رووه‌شه‌وه به‌گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی دوا دیدار‌و چركه ساتی شه‌هیدبوون و له سێداره‌دانی شه‌هیدان شیهاب و جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ی به‌سه‌رقافڵه‌ی كاروانی شه‌هیدانی دروشمی "كه‌م بژی‌و كه‌ڵ بژی" كرد كه چۆن شه‌هید جه‌عفه‌ر به‌ده‌م وتنه‌وه‌ی سرودو كاك شیهاب به‌ده‌م به‌قسه‌ی خۆشه‌وه پێشوازیان له‌مه‌رگی سه‌ربه‌رزی خۆیان كردووه.
وتیشی: كاك شیهاب له‌و ساتانه‌داو به‌رله‌وه‌ی گه‌ردنی به‌رزیان بكرێت به‌سێداره‌دا ده‌ڵێت "هاوڕێیان ئه‌مه ئه‌و رۆژه خۆشه‌یه كه چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد متمانه‌ی مێژوویی له‌ناو نه‌ته‌وه‌كه‌مان و شۆڕشگێڕه‌كانی كوردستاندا وه‌ربگرین".
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد كه كاتێك جه‌لاده‌كه ده‌رگا ده‌كاته‌وه به‌ره‌و په‌تی سێداره‌یان ببات و سه‌ری به‌رزیان بكات به‌سێداره‌دا شه‌هید جه‌عفه‌ر ده‌یه‌وێت بچێته پێشه‌وه، به‌ڵام شه‌هید شیهاب ده‌ستی ده‌گرێت و پێیده‌ڵێت "بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟!" شه‌هید جه‌عفه‌ر وه‌ڵامده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت "كاك شیهاب حه‌ز ناكه‌م مه‌رگت پێش مه‌رگم بكه‌وێت، بۆیه حه‌زده‌كه‌م پێش تۆ شه‌هیدببم" كاك شیهاب-یش وه‌ڵامیده‌داته‌وه "ته‌نها ئه‌م ده‌قیقه‌یه‌م ماوه له‌ژیانمدا كه ئه‌مر بكه‌م، من سكرتێری ئێوه‌م، بۆیه ئه‌مرت پێده‌كه‌م بێیته دواوه‌و ده‌بێت من یه‌كه‌م كه‌س شه‌هید بكرێم"، به‌وشێوه‌یه شه‌هید شیهاب یه‌كه‌م و شه‌هید جه‌عفه‌ر به‌ده‌م سرودی ڕێی خه‌باته‌وه دووه‌م و ئینجا شه‌هید ئه‌نوه‌ر، هه‌رسێكیان به‌دوای یه‌كدا شه‌هید ده‌كرێن.مه‌لا به‌ختیار وتیشی: نموونه‌ی له‌وجۆره‌تان له‌كوێ خوێندۆته‌وه، حزبێك قاره‌مانی ئاوای هه‌بێت، رێچكه شكێنی ئاوای هه‌بێت بۆ شه‌هید بوون كه پێڵاوی له‌سه‌ری جه‌لاده‌كان به‌رزتر بێت.
جه‌ختیكرده‌وه كه حزبی ئاوا چۆته ویژدانه‌وه‌و چۆته ره‌وشت و ناخی مرۆڤ و ناخی نه‌وه‌كان و ناخی ژنان و پیاوانی كوردستانه‌وه ناخی هه‌موو ماڵێكه‌وه.
رونیشیكرده‌وه كه له‌وڵاتانی ناوچه‌كه‌داو به‌درێژایی مێژوو به‌تایبه‌تی له‌دوو سه‌دو په‌نجا ساڵی رابردوودا ته‌نها نه‌ته‌وه‌ی ئێمه شه‌هیده‌كانی له‌ملیۆنێك شه‌هید له‌چوارپارچه‌ی كوردستان تێده‌په‌ڕێت.
وتیشی: هه‌موو حكومه‌ته‌كان و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان داگیركه‌ربوون و له‌ئیراده‌ی گه‌لی كورد ترساون، له خه‌باتگێڕو شۆڕشگێڕه‌كان و له‌پێشمه‌رگه‌كانی ترساون، بۆیه هانایان بۆ كوشتن و بڕین و زیندان و له‌سێداره‌دان بردووه.
جه‌ختیشیكرده‌وه: ئه‌گه‌ر نه‌ترسابان ئه‌وا هه‌رزوو مافی كوردیان ده‌داو ئێستاش كورد یه‌كێك ده‌بوو له‌نه‌ته‌وه هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا به‌رگری و شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانی به‌مایه‌ی مانه‌وه‌ی گه‌لی كورد زانی، ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه به‌رگری له‌خۆكردن و مانه‌وه له‌سه‌ر خاك، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه كورد میللـه‌تێكه كه به سه‌خاوه‌ته‌وه شه‌هیدی به‌خشیوه‌و به‌رگری كردووه، خۆڕاگربووه‌و گیانی نه‌وه‌كانی فیداكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خاكی خۆی و كورده‌واریدا بمێنێت.
وتیشی: ئه‌م شه‌هیدانه‌ش وه‌كو سه‌رجه‌م شه‌هیده‌كانی تری شاره‌كه‌تان مایه‌ی شانازین بۆ خه‌ڵكی كفری و بۆ یه‌كێتیی.
راشیگه‌یاند: ئه‌م ساڵیاده پابه‌ندبوونی شاری كفری و دانیشتوانه‌كه‌یی و لاوان و گه‌نجان بێت به كاروانی شه‌هیدان، ده‌فته‌ری سه‌روه‌رییه‌كانتان بۆ یه‌كێتیی و لیسته‌كانی 266 و 77 بێت.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: ئه‌و شه‌هیدانه له‌پێناو رزگاری و دیموكراسی و ئازادی و له‌پێناو به‌رده‌وامی دیموكراسی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌دیهێنانی ئه‌ركه‌كان، گیانی خۆیان به‌ختكردووه، بۆیه پێویسته ئێمه‌ش پابه‌ندی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه بین كه شه‌هیده‌كانمان خۆیان له‌پێناویدا به‌ختكردووه.
راشگه‌یاند: ئه‌و ئامانجانه‌ی شه‌هیده‌كانمان خۆیان له‌پێناویدا به‌ختكرد چ له‌سه‌نگه‌رو چ له‌سێداره، هێشتا ئه‌و ئامانجانه زۆریان ماوه به‌دیبێن و ئۆباڵی به‌دیهێنانیشیان له‌ئه‌ستۆی هه‌موومانه.
جه‌ختیشیكرده‌وه: هه‌موو كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌پێناو به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه له درێژه‌پێدانی كاروانی خه‌باتی ئه‌و شه‌هیدانه‌دا، بێگومان جۆرێكه له‌خۆدزینه‌وه له‌وه‌فا، له‌په‌یمان به‌ستن بۆ ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه به‌سه‌خاوه‌ته‌وه گیانی خۆیان فیداكردو جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان به ئێمه سپارد.
له‌كۆتایی وته‌كه‌شیدا لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی هیوای خواست كه ئه‌م یاده گیانی شۆڕشگێڕێتی و راستیخوازی و دیموكراسی له‌ناوماندا به‌هێز بكات و هانده‌رمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئامانجه‌كان به‌دیبهێنین.
وتیشی: ئێمه‌ی یه‌كێتیی پابه‌ندی ئامانجه‌كانمانین.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28