riklam

د. نه‌جمه‌دین: ده‌نگدان به‌لیستی 266 ده‌نگدانه‌ به‌ ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری كه‌ركوك

kurdistani 07:58 PM - 2014-04-23
یه‌كێتی پارێزه‌ر و خه‌مخۆری گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌ركوكه‌

یه‌كێتی پارێزه‌ر و خه‌مخۆری گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌ركوكه‌

له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌ ئامانجی روونكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری لیستی 266 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، 23-4  د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆك و كاندیدی ژماره‌ 1 ی لیستی 266 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق  له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی رێكخستنی  موسه‌ڵڵا له‌گه‌ڵ دانیشتوانی گه‌ره‌كه‌كانی سنووره‌كه‌ كۆبۆوه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ده‌قیقیه‌ك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆگیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد.

 دوای وته‌ی به‌خێرهێنان له‌ لایه‌ن لێپرسراوی كۆمیته‌كه‌، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆك و كاندیدی ژماره‌ 1 ی لیستی 266 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ وته‌یه‌كدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری كه‌ جارێكیتر له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌پێویسته‌ هه‌موو لایه‌كمان به‌شێوه‌یه‌كی برایانه‌ و له‌چوارچێوه‌ی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال پارێزگاری له‌شاری كه‌ركوك بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر و باشتر ئاوه‌دانی بكه‌ینه‌وه‌.

هه‌ر له‌ وته‌كانیدا د.نه‌جمه‌دین سه‌رۆك و كاندیدی ژماره‌ 1 ی لیستی 266 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: توركمانه‌كانی كه‌ركوك به‌شێكی گرنگی پێكهاته‌ی ئه‌م شاره‌ن و هیچ جیاوازیه‌ك نییه‌ له‌ نێوان پێكهاته‌كاندا.

 ته‌ئكیدیشیكردووه‌، كه‌ له‌رابردودا رژێمی پێشوو هه‌موو ماف و ئازادیه‌كی له‌ توركمانه‌كان زه‌وت كردبوو، به‌چاوی هاووڵاتی پله‌ دوو سه‌یری كورد و توركمانه‌كانی شاری كه‌ركوكی ده‌كرد، گه‌ره‌كه‌كانی بێ به‌ش ده‌كردن له‌ خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌بێت ئه‌و ئاسه‌واره‌ بسڕینه‌وه‌ له‌به‌رچاوی كه‌ركوكییه‌كان.

 هه‌روه‌ها پێشی راگه‌یاندن ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوو ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی بۆیان كراوه‌ به‌شێكی كه‌مه‌و له‌ ئاینده‌دا كاری باشتر بۆ گه‌ره‌كه‌كانیان ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌گرنگی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌نووس و ئاینده‌ی پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك، د.نه‌جمه‌دین سه‌رۆك و كاندیدی ژماره‌ 1 ی لیستی ژماره‌ 266 له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند: پێویسته‌ 30 ی ئه‌م مانگه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و به‌ ئه‌مه‌كه‌وه‌  ده‌نگ به‌ولایه‌نه‌ بده‌ن كه‌هه‌میشه‌ له‌خه‌می كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كانه‌ و ئاینده‌یه‌كی گه‌شتریان بۆ دابین ده‌كات كه‌ لیستی 266 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌، بۆیه‌ ده‌نگدانتان به‌ ژماره‌ 266 ده‌نگدانه‌ به‌ ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری شاری كه‌ركوك.


PUKmedia هێمن مام ره‌ش-كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket