riklam

تاران.. یادی ئه‌نفال ده‌كرێته‌وه‌

kurdistani 07:45 PM - 2014-04-23
یادی ئه‌نفال له‌تاران به‌رز راگیرا

یادی ئه‌نفال له‌تاران به‌رز راگیرا

رۆژی 22-4 له‌ هۆڵی مه‌وله‌وی زانكۆی به‌هه‌شتی تاران یادی ئه‌نفال كرایه‌وه‌.

له‌ رێوره‌سمێكدا كه‌ له‌لایه‌ن خوێندكارانی كورد و گۆڤاری روناهی و ناوه‌ندی ئێران‌ ناسی زانكۆكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو، ده‌ستپێكی مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ده‌قه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ شه‌هیدان و به‌رزراگرتنی یادی قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته‌ ده‌ستی پێكرد، و پاشان كلیپێك له‌سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفال بڵاوكرایه‌وه‌.

پاشان د.ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان مامۆستای زانكۆ  بابه‌تێكی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌نفال له‌ روانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد و تیایدا داوای له‌ هه‌موو ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانكرد كه‌ئه‌نفال وه‌كو كۆمه‌ڵكووژی و جینۆساید بناسێنن و ره‌خنه‌ی له‌ وڵاتانی جیهانی گرت كه‌ له‌م بواره‌دا كه‌مته‌رخه‌مییان نواندووه‌.

دواتر د.قوتبه‌دین سادقی مامۆستای زانكۆ له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند: ده‌بێت به‌خولقاندنی شاكاره‌ هونه‌رییه‌كان و به‌پشت به‌ستن به‌ توانا و ئیمكانیاتمان له‌ چوارچێوه‌ی هونه‌ر و ئه‌ده‌بدا ئه‌م كاره‌ساته‌ بناسێنین.

له‌ به‌شی دووه‌می ئه‌م رێوره‌سمه‌دا كورته‌ فیلمی ریشه‌ له‌ خاكدا نمایش كرا، پاشان له‌ به‌شی سێهه‌مدا، د.جه‌لال جه‌لیلزاده‌ له‌ وته‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كرد كه‌ رووداوی ئه‌نفال كه‌به‌ناوی قورئانه‌وه‌ جێبه‌جێ كراوه‌ دژایه‌تی قورئانی كردووه‌ چونكه‌ قورئان، لایه‌نگری سته‌م لێكراوانه‌و  و دژی  سته‌م و سته‌مكارانه‌.

له‌ كۆتاییشدا دوای خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی خوێندكاران، به‌ پێدانی خه‌ڵات، رێزنرا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی رێوره‌سمه‌كه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket