riklam

رۆژێك پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌وامی خوێندنگاكان نابێت

kurdistani 06:35 PM - 2014-04-23
29 ی مانگ ده‌وامی خوێندنگاكان نابێت

29 ی مانگ ده‌وامی خوێندنگاكان نابێت

رۆژێك پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ربه‌ په‌روه‌رده‌ ده‌وام ناكرێت و پشوو ده‌بێت ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن پێویستی به‌ ئاماده‌كاری ده‌بێت له‌ خوێندنگاكاندا بۆ رۆژی دواتر بۆ ده‌نگدان.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن پێویستی به‌ ئاماده‌كاری ده‌بێت له‌ خوێندنگاكاندا بۆ رۆژی ده‌نگدان، رۆژێك پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌وام له‌ خوێندنگاكاندا نابێت و ده‌كرێته‌ پشوو.

وتیشی: سبه‌ینێش كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌نجامده‌درێت ئه‌و كات له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت، به‌ته‌واوی باس له‌ دیاریكردنی ته‌واوی پشووه‌كانی پێش و دوای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ رۆژێك پێش هه‌ڵبژاردن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ 29 مانگ ناتوانرێت ده‌وام له‌ خوێندنگاكاندا بكرێت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن سه‌رقاڵی رێكخستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌بێت له‌ بینای خوێندنگاكاندا و رۆژی هه‌ڵبژاردنیش كه‌ ده‌كاته‌ 30 مانگ و رۆژی 1 ی مانگیش پشوی ره‌سمییه‌ كه‌ ده‌كاته‌ یه‌كی ئایار.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket