riklam

وه‌فدێكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

kurdistani 06:30 PM - 2014-04-23
بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه‌ فراوان

بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه‌ فراوان

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كه‌ دوێنێ 22-4 وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان به‌رهه‌م ساڵح و هێرۆ ئیراهیم ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ درێژه‌ی زنجیره‌ كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی بوو بۆ راوێژ له‌سه‌ر پرسی پێكهاتنی حكومه‌تی بنكه‌ فراوان له‌ كوردستان و هه‌ڵوێستوو چاوه‌ڕوانیه‌كانی یه‌كێتی بۆ پشكه‌كانی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ گوێره‌ی پێگه‌و سه‌نگی یه‌كێتی، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی PUKmedia بڕیاره‌ گفتوگۆو راوێژ له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامبێت.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket