riklam

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ كۆمپانیای كورتێله‌وه‌

kurdistani 05:23 PM - 2014-04-23
داوای كارتی ده‌نگدان له‌ كارمه‌نده‌كانمان نه‌كراوه‌

داوای كارتی ده‌نگدان له‌ كارمه‌نده‌كانمان نه‌كراوه‌

كۆمیانیای كورتێل:به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داوای كارتی ده‌نگانمان له‌ كارمه‌نده‌كانمان نه‌كردووه‌.

كۆمپانیای كوردتێل هه‌واڵی چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن ره‌تده‌كاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ گوایه‌ داوای كارتی ده‌نگدانیان له‌ كارمه‌ندی كۆمپانیاكه‌یان كردووه‌.

رێباز كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندنی كۆمپانیای كوردتێل به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ 21- 4 به‌ ژماره‌ 231  نوسراوێكمان ئاڕاسته‌ی  كارمه‌نده‌كانی كۆمپانیا كردو ئاگادارمانكردنه‌وه‌ كه‌ ناسنامه‌ی تایبه‌تی كۆمپانیا بهێنن به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌، له‌ كاتێكدا پێشتر چه‌ند جارێك به‌ شێوازی زاره‌كی پێمان راگه‌یاندبوون، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ كارمه‌نده‌كان پابه‌ندی ئاگاداریه‌كه‌ نه‌بوون بۆیه‌ به‌ناچاری نووسراومان بۆ كردن تا هه‌موویان ئاگاداری داواكاریه‌كه‌مان ببه‌نه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌سی نا به‌رپرس ئه‌مه‌یان به‌ هه‌ل زانیوه‌و ده‌ستكاری نوسراوه‌كه‌ی ئێمه‌یان كردووه‌ بۆ دروستكردنی چه‌واشه‌كاری كه‌ گوایا ئێمه‌ داوای كارتی ده‌نگدانمان له‌ كارمه‌نده‌كانمان كردووه‌.

وتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندی كۆمپانیاكه‌وه‌ هه‌تا ئێستا دوورو نزیك ده‌ستمان وه‌رنه‌داوه‌ته‌ كاروباری ده‌نگدانی كارمه‌نده‌كانمان.

PUKmedia

 

465192342014_444 001 [800x600].jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket