riklam

سالار عه‌زیز: له‌چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا په‌یامێك له‌باره‌ی چاره‌نوسی كاركردنم له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌

kurdistani 05:17 PM - 2014-04-23
وازهێنانی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان رۆژبه‌رۆژ له‌ زیادبووندایه‌   ‌

وازهێنانی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان رۆژبه‌رۆژ له‌ زیادبووندایه‌ ‌

سالار عه‌زیز، كه‌یه‌كێكه‌ له‌دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتی داهاتوودا نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵوێستی خۆشی له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ بڵاو بكاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها سالار عه‌زیز رایگه‌یاند: كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا په‌یامێك له‌باره‌ی چاره‌نوسی كاركردنم له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ رۆژبه‌رۆژو دوای ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌رده‌وام ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه‌و وازله‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ ده‌هێنن.


PUKmedia
 

    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket