riklam

ماركیز ئەگەر

kurdistani 03:21 PM - 2014-04-23
.

.

ئەمشەوی لەهەموو شەوێك خۆشتر بێ، ماركیزی رەحمەتی ئەگەر كوردی لای خۆمان بوایە، نە ئەیتوانی بێ‌ لایەنی خۆی بپارێزێت‌و نە رۆمان‌و بەرهەمەكانیشی عینوانەكانی ئێستایان ئەبوو. مەسەلەن هەر بۆ موجامەلەكردنی برایانی پارتی ئەهات لەباتی رۆمانی (ئەم شارە دزی تێدا نییە) تڕە درامایەكی ئەنووسی ناوی ئەنا (ئەم كابینەیە هیچ عەیبی نییە). یاخود رۆمانی (جوانترین خنكاو لەجیهاندا)ی ئەكرد بە (یەكێتی، جوانترین هاوپەیمان لەتەئریخا). دیارە جار بەجاریش بەلای یەكێتیدا بای ئەدایەوەو لەجیاتی (رۆژێ‌ لەڕۆژان) كورتە چیرۆكێكی خەمناكی ئەنووسی بەناونیشانی (لەحەڤدەی نیساندا). یاخود لەبری ریوایەتە مەشهورەكەی (كۆڵۆنێڵ كەسێ نییە نامەی بۆ بنووسێت) لەجەریدەیەكا وەڵامی قسە رەقەكانی كابرای ئەدایەوەو ئەی وت (خۆت بۆ حەلاوی باس بكە)و (چیرۆكی كچە گوڵفڕۆشەكە)ی ئەگۆڕی، ئەیكرد بە (درۆی كابرا هەڵوێست فرۆشەكە). ئەگەر كۆمەڵی ئیسلامییش بوایە، لەوانەیە (عیشق لەزەمانی كۆلێرادا)ی بكردایە بە (خواپەرستی لەزەمانی دەسەڵاتدا)و (عیشق‌و شەیتانەكانی تر)ی بكردایە بە (وەزارەت‌و فریشتەكانی تر). ئەگەر گۆڕانیش بوایە، (هەڵبژاردەی كۆمەڵە چیرۆكێك)ی ئەكرد بە(هەڵبژاردەی چەند كۆنە یەكگرتوویەك)و حاشای لەڕۆمانی (نرخی بیست كوژراوەكە) ئەكردو (سەد ساڵ تەنیایی) ئەكرد بە (چوار ساڵ موعارەزەیی بەسە)و ئەو رۆمانەشی پێشكەشی دەسەڵات ئەكرد كە ناونیشانەكەی دەڵێت: (ببورن دواكەوتم). 

د.شیركۆ عبدالله‌‌ 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket