riklam

ئه‌و بنكانه‌ی كوردانی نیشته‌جێی وڵاتی میسر ده‌توانن ده‌نگی لێبده‌ن

kurdistani 01:14 PM - 2014-04-23
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق پێنج ناوه‌ندی ده‌نگدانی له‌و وڵاته‌ كرده‌وه‌

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق پێنج ناوه‌ندی ده‌نگدانی له‌و وڵاته‌ كرده‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی ئه‌و عیراقیانه‌ی كه‌ له‌ وڵاتی میسر نیشته‌جێن یاخود ئه‌و كوردانه‌ی بۆ خوێندن روویان له‌و وڵاته‌ كردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق پێنج ناوه‌ندی ده‌نگدانی له‌و وڵاته‌ كرده‌وه‌.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ راهێنان به‌ كارمه‌ندانی كۆمسیۆن نوسینگه‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و چه‌ند سیمنارێكیش بۆ قسه‌كردن له‌ باره‌ی پێداویستی و رێنمایی به‌شداریكردن به‌ڕێوه‌چون.

ئه‌و پێنج ناوه‌نده‌ی كه‌ كراونه‌ته‌وه‌ له‌ وڵاتی میسر بریتین له‌ ناوه‌نده‌كانی (مدينة نصر، اوكتوبر، جيزة، منصورة و أسكندرية).

هه‌روه‌ها پێویسته‌ ده‌نگده‌ر دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی عیراقی بوونی پێبێت له‌كاتی ده‌نگداندا، هه‌ركه‌سێكیش پاسپۆرته‌كه‌ی مۆری مانه‌وه‌ی كاتی لێدرابێت به‌ دوو به‌ڵگه‌نامه‌ ده‌ژمێردرێت ئه‌گه‌ كه‌سێكیش دایكی یان باوكی عیراقی بێت  ده‌توانێت به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بكات.

بڕیاره‌ رۆژی 27 و 28-4-2014 ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

PUKmedia   كوردۆ عه‌زیز/  كارمه‌ندی كۆمسیۆن له‌ شاری (منصورة)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket