مه‌لا به‌ختیار: ی.ن.ك سه‌ربه‌رزانه له‌شۆڕش هاته ده‌ره‌وه‌و توانی ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات
kurdistani 12:18 PM - 2014-04-23له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌و رێكخستنه دێرینه‌كانی یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر كۆبوویه‌وه
له‌چوارچێوه‌ی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كانیدا مه‌لا به‌ختیار له‌گه‌ڵ ئۆرگانه جیاوازه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ناوچه‌ی گه‌رمیان، له هۆڵی بۆنه‌كانی شاری كه‌لار له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌و رێكخستنه دێرینه‌كانی یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر كۆبوویه‌وه.
سه‌ره‌تا به وته‌یه‌ی "یه‌كێتیی ئه‌و هێزه‌ی كه سه‌ربه‌رزانه له‌شۆڕش هاته ده‌ره‌وه‌و توانی ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جی بكات" رۆڵی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و رێكخستنه‌كان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ری له‌شۆڕش و قوربانیداندا له‌پێناو رێبازی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا به‌رز نرخاند.
له‌و رووه‌شه‌وه ته‌ئكیدیی كرده‌وه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی به‌وره‌ی پۆڵاینی پێشمه‌رگه‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌ك هه‌ر توانی به‌رگه‌ی رۆژگاری سه‌خت و ناهه‌موارییه‌كان ببێته‌وه‌و سه‌ربه‌رزانه رووبه‌ڕووی پیلانه‌كان ببێته‌وه، به‌ڵكو خۆشی به‌هێزكردو سه‌ركه‌وت و ئه‌ركه مێژووییه‌كانی به‌دیهێناو له‌ئێستادا له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه وه‌یدنه‌هاتووه‌كاندا هه‌روه‌ك رابردوو به‌هه‌مان بیروباوه‌ڕه‌وه له‌خه‌بات به‌رده‌وامه.
له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا مه‌لا به‌ختیار مێژووی تێكۆشان و قوربانییه‌كانی یه‌كێتیی له‌پێناو ئازادی‌دا وه‌بیرهێنایه‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه هیچ هێزێك ناتوانێت تاسه‌ر مێژوو چه‌واشه بكات و له‌و رووه‌شه‌وه ئاماژه‌ی به به‌رزی ئاڵای یه‌كێتیی كرد‌و رونیكرده‌وه كه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵا له‌سه‌رو عه‌قڵه‌وه‌یه، ئه‌قڵیش حه‌قیقه‌ته‌كان له‌ناو خۆیدا ده‌چه‌سپێنێت، حه‌قیقه‌ته مێژووییه‌كان و حه‌قیقه‌تی ده‌ستكه‌وته‌كان، حه‌قیقه‌تی به سروشتی به‌دیهێنانی ئازادییه‌كان، حه‌قیقه‌تی په‌روه‌رده‌ی راسته‌قینه‌ی ئازادی خه‌ڵك، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه هه‌ركات ئه‌و حه‌قیقه‌ته له‌مێشكو ئه‌قڵدا چه‌سپی، ئه‌وكاته ره‌نگی ئاڵاكه‌ت هه‌ڵبژێره.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه رونیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌ته‌كان له‌ئه‌قڵ و مێشكدا نه‌چه‌سپین و وه‌كو ئه‌ركێكی مێژوویی و دیموكراسی نه‌بوون به به‌شێك له‌كه‌سایه‌تی مرۆڤ، ئه‌وا هه‌ر ئاڵایه‌ك به‌رز بكه‌یته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئاڵاكه له‌ناو بیروباوه‌ڕی په‌روه‌رده‌كراو، له‌ناو بیروباوه‌ڕی راسته‌قینه‌ی دیموكراسی و له‌ناو بیروباوه‌ڕی راسته‌قینه‌ی په‌یامی مێژوودا ئاڵاكه‌ت نه‌چه‌قاندبێت.
هه‌ره‌وها جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئاڵا ده‌بێت شه‌كاوه‌ی ئه‌ركه‌كان و بیروباوه‌ڕه‌كان و راستییه مێژووییه‌كان و ئه‌و ئامانجه به‌دیهاتووانه بێت كه ژیانی خه‌ڵكی گۆڕیووه‌و په‌یمان بۆ ئاڵاش بۆ ئه‌و ئامانجانه بێت كه هێشتا به‌دینه‌هاتوون.
هه‌ر له‌و تێڕوانینه‌وه مه‌لا به‌ختیار ته‌ئكیدی كرده‌وه كاتێكیش ئاڵایه‌ك به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌زانین ئاڵاكه‌و ره‌نگه‌كه‌ی و ره‌نگدانه‌وه‌ی چ فه‌لسه‌فه‌یه‌كه ره‌نگدانه‌وه‌ی چ بیروباوه‌ڕو ستراتیژێكه، ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانرێت له‌گه‌ڵ ره‌نگی ئاڵاكه‌ی و فه‌لسه‌فه‌ی بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی راستگۆ بیت.
له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه كاتێك ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو رێڕه‌وی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌بڕێت و ته‌مومژه‌كان ده‌ڕه‌وێنته‌وه ئه‌وكاته ئه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵ چه‌واشه ده‌كه‌ن ده‌كه‌ونه به‌رده‌م دادگای ویژدانی خه‌ڵك.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: مرۆڤی شۆڕشگێڕ‌و به‌وه‌فا كه‌پابه‌ندی په‌یامی مێژوویی خۆی بیێت به‌هه‌ڵه‌یه‌ك و به دوو هه‌ڵه‌و به ده‌ش هه‌ڵنادێری، به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌ك هه‌ر خۆی له‌هه‌ڵدێران ده‌پارێزێت به‌ڵكو هه‌ڵه‌كان راستده‌كاته‌وه.
به‌هه‌مان بیروباوه‌ڕیشه‌وه مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئه‌وكاته‌ی رێگا تاریك و تروسك بوو، ئاشكرا بوو كێ شۆڕشگێڕبوو كێ بوو به‌رگه‌ی كاره‌سات و ئه‌نفال و به‌دبه‌ختییه‌كانی ده‌گرت، ئاشكرایه كێ تۆڵه‌ی شه‌هیده‌كانی كرده‌وه.
وتیشی: ئه‌وكاته‌ی له‌شۆڕش له‌سه‌نگه‌ردا بووین، ئێمه‌ی یه‌كێتیی وابووین، ئێستاش له‌سه‌نگه‌ری مه‌ده‌نییه‌تدا هه‌ر واین و له‌سه‌نگه‌ری به‌دیهێنانی ته‌واوی ئامانجه‌كانیشدا هه‌ر واده‌بین.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه له شاری كه‌لار مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كادرو هه‌ڤاڵه ژنه‌كانی ئۆرگانه جیاوازه‌كانی یه‌كێتیی كۆبۆوه، دوابه‌دوای گوێگرتن له‌بیروڕاو سه‌رنجه‌كان پێشنیاز‌و داخوازییه‌كانیان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌و په‌رۆشییه‌ی هه‌ڤاڵه ژنه‌كانی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی، رونیشیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر كاركردن تێكه‌ڵ به‌هه‌ستی په‌رۆشی مرۆڤه‌كان نه‌بێت زۆر ئه‌ستمه بتوانرێت به‌ئه‌رك لێپرسراوێتییه‌كان رابپه‌ڕێنرێت.
مه‌لا به‌ختیار به‌ئاماژه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی كه وه‌ك كورد‌و كورده‌واری له‌و ئاسته گه‌وره‌ی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و روناكبیری و ئابوری-داین ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش كه‌وتۆته ڕێ.
به‌و بڕوایه‌شی كه نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌پێشكه‌وتندایه‌و به‌ربه‌سته گه‌وره‌كانمان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماون ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئێستا به‌پێچه‌وانه‌ی رابردوو وتنی پرسیاره‌كان و داخوازییه‌كان له‌خه‌باتی ژناندا وه‌ك رابردوو نه‌ماوه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وكات نه‌ك هه‌ر وتنی پرسیار‌و داخوازییه‌كان سه‌خت بوو، چ جای به‌دیهێنانی به‌ڵام ئێستا وتنه‌كان ئاسانه‌و به‌دیهێنانه‌كانیشی هه‌ندێك كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی له‌به‌رده‌مدا لاچووه.
رونیشیكرده‌وه كه وتن سه‌ره‌تای خه‌باته بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: وتن سه‌ره‌تای خه‌باته بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كان به‌دیبهێنیت، وتن به‌شێكه له‌پرسیارو به‌شێكه له‌هه‌ستكردن به‌ناهه‌قی و له‌هه‌ڵگرتنی چه‌وسانه‌وه‌و سته‌م، جه‌ختیشیكرده‌وه كه وتن سه‌ره‌تای ده‌ستپێك و سه‌ره‌تای به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانه.
به‌خستنه‌ڕووی داتا‌و ئاماره‌كان ئاستی تێگه‌یشتنی ژنی بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموكراسی و ئازادی و چۆنێتی به‌دیهێنانی یه‌كسانی ژن و پیاو رونكرده‌وه، هه‌روه‌ك دیارده‌و ده‌ركه‌وته تازه‌كانیشی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژنان زانی.
رایگه‌یاند: ژنان به‌خۆرێكخستنه‌وه‌و به ئاراسته‌كردن و به‌هێزكردنی داینه‌مۆكان پێویسته ستراتیژ‌و بڕیاری تازه‌یان هه‌بێت.
هه‌روه‌ك له‌و بڕوایه‌شه‌وه چینی سه‌رمایه‌داری نیشتمانیی كه ئێستا له‌كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌پێكهاتندایه به‌مامانی وه‌رچه‌رخان و گۆڕانه گه‌وره‌كان زانی و به‌هه‌مان تێڕوانینیشه‌وه پێگه‌و رۆڵی ژنانی له‌ناو ئه‌و پڕۆسه‌یه‌و كه‌وانه‌ی وه‌رچه‌رخانه‌دا روون كرده‌وه.
هه‌ر له‌درێژه‌ی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كانیدا مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی له‌مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی ئه‌فسه‌ران كۆبۆوه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شرۆڤه‌كردنی 22 ساڵ حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستاندا وێڕای سه‌رنجه‌كانی ئاماژه‌ی به‌ده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتن و پڕۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و ئه‌زموونی پڕۆسه‌ی دیموكراسی له‌كوردستاندا كرد، هاوكات ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه هێشتا ناتوانین بڵێین له‌خه‌م ره‌خساوین و به‌نموونه‌كانی بونیادنانی ئه‌زمونه‌كانی دیموكراسی له‌وڵاتانی ئه‌وروپا تێڕوانینه‌كانی وردتر كرده‌وه.
راشیگه‌یاند: پڕۆسه‌ی یه‌كخستنی بازاڕ‌و پڕۆسه‌ی یه‌كخستنی ئیراده‌ی میلله‌تێك و هۆشی نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی میلله‌تێك پڕۆسیسێكی مێژووییه‌و به‌ئاسانی نایاته‌ی.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌و تێڕوانینه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه مێژوو به‌ئاره‌زووی هیچ كه‌سێك ناڕوات به‌ڕێوه‌و كه‌سیش ناتوانێت ته‌حه‌كوم به راستییه مێژووییه‌كان له‌پێكهاته مێژووییه‌كان و هاوكێشه مێژووییه‌كان بكات.
به‌خوێندنه‌وه‌ی بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستانییش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه پێویسته به‌لێپرسراوێتییه‌وه دركی راستییه‌كانی قۆناغه‌كه بكه‌ن و له‌و رووه‌شه‌وه ئه‌رك و به‌پرسیارێتی نوێی بۆ چۆنێتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان رونتر كرده‌وه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23