بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ خه‌می گه‌وره‌ی یه‌كێتییه
kurdistani 09:48 PM - 2014-04-22.
یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی كارنامه‌ی لیستی 266 و 77 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كاركردنه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و بره‌ودانی زیاتر به‌بواری كشتوكاڵ.
گومانی تێدانیه كوردستان یه‌كێكه له‌شوێنه به‌پیته‌كانی جیهان له‌ڕووی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه، و له‌باری بۆ كشتوكاڵ و به‌خێوكردنی مه‌ڕو ماڵات گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.
خاكی كوردستان كه‌پێكهاتووه له‌ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان و پانوبه‌رین له‌دارستان و له‌وه‌ڕگا، هه‌روه‌ها بوونی زه‌وی به‌رفراوان كه‌بۆ كشتوكاڵكردن ده‌ست ده‌دات، هه‌روه‌ها بوونی به‌فرو بارانێكی زۆر كه ئه‌وه‌نده‌یتر گه‌ره‌نتی و گرنگی كشتوكاڵی ناوچه‌كه ده‌كات، بۆیه ده‌توانرێت كوردستان بكرێته وڵاتێكی كشتوكاڵی جیهانی.
به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویش هه‌یه له‌سه‌ر به‌پیتی و بوونی كشتوكاڵ له‌خاكی كوردستاندا كه‌بۆیه‌كه‌مجار چه‌ندین ساڵ له‌پێش زاین له‌ناوچه‌ی گوندی چه‌رمۆی سه‌ر به شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دۆزراوه‌ته‌وه، واته كوردستان یه‌كێكه له‌شوێنه یه‌كه‌مییه‌كان كه‌كشتوكاڵی تیاداكراوه.
بیرمان نه‌چێت كه یه‌كێك له پایه گرنگه‌كانی ئابووری كشتوكاڵه و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاسایشی خۆراكه، چونكه سه‌رچاوه‌ی ژیانی مرۆڤه و له‌ڕێگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر بره‌وی پێبدرێت ڕه‌وتی ژیانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات و پشت به‌ستن به خۆیان پته‌وترده‌كات و خاڵێكی گرنگی بازرگانییه له‌كاتی بره‌و پێدانی، ڕه‌نگه خه‌ڵكی به‌گرنگییه‌كی كه‌مه‌وه بڕواننه كشتوكاڵ، به‌ڵام ئێمه ئه‌گه‌ر ته‌نیا ڕۆژێك خواردن نه‌خۆین ژیانی ئاسایمان تێكده‌چێت، چونكه خواردن كه‌سه‌رچاوه‌كه‌ی كشتوكاڵه گرنگی و به‌رده‌وامی ژیانه.
له ئێستادا ئه‌گه‌ر بێت‌و بۆماوه‌یه‌كی كه‌م خواردنی رۆژانه وه‌ك سه‌وزه‌وات و میوه جۆره‌كانی تر هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه په‌شێوییه‌كی زۆر له‌بازاڕه‌كاندا رووده‌دات بۆیه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكات ئه‌گه‌رێكی وا روبدات چی هه‌یه بۆچاره‌سه‌ركردنی، كه‌واته كشتوكاڵ چه‌كێكی سپییه له‌كاته دژوار‌و سه‌خته‌كاندا فریادڕه‌سمان ده‌بێ.
جێی ده‌ست خۆشییه كه‌حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی سه‌وز له‌ڕابردوودا هاوكارو پشتیوانی كه‌رتی كشتوكاڵی بووه له‌ڕووی كردنه‌وه‌ی چه‌ند كۆلێژێكی كشتوكاڵی له‌چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی كوردستان و پێدانی قه‌رزی كشتوكاڵی به جوتیاران له رێگه‌ی بانكی كشتوكاڵ به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، وپێدانی ده‌رمان و سه‌ماد، ئه‌مه‌ش وایكرد كه جوتیاران هان بدات و ببێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی كشتوكاڵ به‌تایبه‌ت له بواری خانووی پلاستیكی به‌گشتی و گاوداری و حه‌وزی ماسی و گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆرێك له جوتیاران بۆسه‌ر زێدی باب‌و باپیرانیان ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی گۆڕینی ئه‌و كه‌سانه له به‌كارهێنه‌وه جارێكی‌تر بۆ تاكێكی به‌رهه‌مهێن.
بۆیه پێشنیارده‌كه‌م بۆ دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كه هه‌وڵی جدی بدرێت بۆ بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و هاندانی هاووڵاتی بۆ كاری كشتوكاڵی به‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه.
1- هاندانی هاووڵاتیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زه‌وی و ئاوه‌كانیان و كاركردنی كشتوكاڵی.
2- پێگه‌یاندنی كادیری پسپۆڕ له‌بواری كشتوكاڵ و به‌ره‌وپێشچوونی كشتوكاڵ له وڵات‌دا.
3- دانانی پلانی ستراتیژی درێژخایه‌ن و له‌بواری كشتوكاڵ به هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵه‌ره‌وه كشتوكاڵییه‌كان.
4- دانانی مورشیدی كشتوكاڵی له ناو گونده‌كان و هاوكاریكردنی جوتیاران تا كشتوكاڵكردن به نوێترین رێگای سه‌رده‌م بكه‌ن.
5- دابینكردنی ئامرازه‌كانی كشتوكاڵی به نرخێكی هه‌رزان بۆ جوتیاران، و چاكردنی رێگاوبانه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی جوتیاران توشی ئاسته‌نگی هاتوچۆ نه‌بن.
6- ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیارانی ناوخۆیی و رێگرتن له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی له‌كاتی پێگه‌شتنی به‌رهه‌می ناوخۆیی تاكو جوتیاران دڵسۆزیان بۆ كاره‌كه‌یان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.
7- ده‌ست گرتنی جوتیاران و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان له‌كاتی بوونی به‌ڵای سروشتی تاكو جوتیاران به‌زه‌ره‌رمه‌ندبوونیان كاره‌كه‌یان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.
8- دروستكردن چه‌ندین كارگه‌ی هه‌مه‌جۆر له‌نزیك كێڵگه و له‌وه‌ڕگاكانه‌وه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان، بۆ هێنانه‌كایه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی.
بێگومان له كارنامه‌ی لیستی 266 و 77 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌گرنگیه‌وه چاكسازیكردن له كه‌رتی كشتوكاڵدا باسكراوه‌و به‌رده‌وام وه‌ك بنه‌مایه‌كی گرنگی پێشخستنی ئابووری و مسۆگه‌ركردنی پاراستنی ئاسایشی خۆراك، هه‌روه‌ها ئه‌مه به‌ڕوونی له كارنامه‌ی كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا گرنگی پێدراوه به‌تایبه‌ت.
كاندیده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان سه‌رجه‌میان خاوه‌نی بڕوانامه‌و پسپۆڕی جۆراو جۆرن له‌وانه پسپۆڕی له‌بواری كشتوكاڵ و پاراستنی ئاسایشی خۆراك كه له كارنامه‌كانیاندا پێشنیاو پڕۆژه‌ی زۆر گرنگ و ستراتیژی هه‌یه كه له داهاتوودا سودی زۆر مه‌زن به بواری خۆراك و كشتوكاڵ ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌توانین گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری له وڵات‌دا بكه‌ین به گۆڕینی وڵاته‌كه‌مان له وڵاتێكی به‌كارهێنه‌وه بۆ وڵاتێكی به‌رهه‌مهێن و كۆمه‌ڵگاكه‌مان له كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رخۆره‌وه بگۆڕین بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌به‌رهێن و كارامه‌و دورخستنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان له مه‌ترسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و پاراستنی ئاسایشی خۆراك له وڵاتدا‌و پاراستنی سه‌رمایه‌ی وڵات و نه‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی و به‌هه‌ده‌رنه‌چوونی ئه‌و سه‌رمایه‌ی وڵاته‌كه‌مان و هه‌مان كات گه‌شه‌پێدانی سه‌رمایه‌ی ناوخۆیی وڵات.
بۆیه له‌كۆتایدا ئه‌توانین بڵێن، ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له‌كارنامه‌ی لیستی 266 و 77 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هاتووه، بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ، چاوه‌ڕوانده‌كرێت كه سه‌رجه‌م ئه‌و گۆڕانكاریانه بێنه‌دی كه له پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی كشتوكاڵدا وڵاتی ئێمه له ێستادا پێویستی پێیه‌تی، بۆ ئه‌مه‌ش كاندیده‌كانی لیستی 266 و 77 ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان تاكه كاندیدن كه چاوه‌ڕوانیان لێده‌كرێت به پسپۆڕی و لێهاتووییان بتوانن ئه‌وگه‌شه‌سه‌ندنانه‌ی بواری كشتوكاڵ بهێننه‌دی.
سوركێو جه‌لال- ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18