riklam

كۆمسیۆن 70 قەوارەو كاندید سزادەدات

kurdistani 08:52 PM - 2014-04-22
پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بانگه‌شه‌یان كردوه‌

پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بانگه‌شه‌یان كردوه‌

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق سزادانی 70 قەوارەو كاندیدی راگەیاند كە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا پێچەوانەی رێنماییەكانی كۆمسیۆن كاریانكردوە.

سەفا موسەوی وتەبێژی رەسمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە بەیاننامەیەكیدا كە كۆپیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە رایگەیاند: ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن 70 قەوارەو كاندیدی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەبڕی جیاواز سزاداوە، چونكە پێچەوانە رێنماییەكانی كۆمسیۆن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەكان كاریانكردوە.

موسەوی ئاماژەی بەوەشداوە كە تیمەكانی كۆمسیۆن كە تایبەتن بە چاودێریكردنی هەڵمەتەی بانگەشەی هەڵبژاردن بەردەوامن لەسەر كارەكانیان و پێشوازیش لەو سكاڵایانە دەكەن كە تایبەتن بەڕێنماییەكانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانەوە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket