riklam

فه‌لوجه‌.. چه‌ند په‌لامارێكی تیرۆریستی 11 شه‌هیدو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌

kurdistani 08:09 PM - 2014-04-22
هێرشه‌كانی داعش له‌فه‌لوجه‌ به‌رده‌وامه‌

هێرشه‌كانی داعش له‌فه‌لوجه‌ به‌رده‌وامه‌

 ئه‌مڕۆ 22-4 كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی چه‌ند گولـله‌ هاوه‌نێك له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌یه‌كی قه‌زای فه‌لوجه‌، 11 شه‌هیدو برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ فه‌ولوجه‌ به‌  PUKmedia ی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌كانی عه‌سكه‌ری و جغێفی و جوبێل و شوهه‌دا و جۆلان و ئه‌لسه‌جه‌ر و ناحییه‌ی یه‌قڵاویه‌ی سه‌ربه‌ قه‌زای فه‌لوجه‌ی رۆژئاوای شاری به‌غدا، چه‌ند گولـله‌  هاوه‌نێك كه‌تنه‌خواره‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ 6 كه‌س شه‌هیدبوون و 5 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون،كه‌ برینی هه‌ندێكیان سه‌خته‌.

 هه‌روه‌ها زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر به‌چه‌ند خانوییه‌كی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ كه‌وتووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌، وتیشی: ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 150 تیرۆرستی گروپی داعش له‌ناوچه‌كانی باكور و رۆژئاوای شاری رومادی بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و به‌نیازن به‌ره‌و باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار بچن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket